کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
سینگڵ بوون ئەم ٨ سودەی ھەیە
SNN: 

مانەوەت بەسینگڵی چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستیت لەنێویاندا زیاتر ناسینی خود، باشتر خەوتن، گەشتکردن بەپێی خواستی خۆت. 
١. داھاتێکی باشترت دەبێ: کاتێ پەیوەندیی ھاوسەرێتیت دەبێ لیستی داواکارییەکان ھەر تەواو نابێ و پارەیەکی زۆر و پسوڵەت دێتە سەر، بەڵام کاتێ سینگڵ بیت ئەو لیستە بونی نیە و چی پەیدا دەکەیت دەتوانیت سەرفی بکەیت و لێشی ھەڵبگریت و کۆی بکەیتەوە بۆ خۆت. 
٢. ھاورێی زیاترت دەبێ لەباری ئاسایی و لەتۆرە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بەبێ ترس و نیگەرانی لەھیچ دەستوەردانێک، و بەئازادی کاتەکانت دەبەیتەسەر لەگەڵ ھاورێکانت لەھەر رەگەزێک بن. 
٣. خەوتنت باشتر دەبێ لەچاو ئەوانەی ھاوسەرێتییان کردووە، تۆ رەنگە کاربکەیت بەڵام باشتر دەزانیت بژیت و بخەویت و کاریش بکەیت. 
٤. لەپیشەکەتدا پەرەی زیاتر دەسەنیت و پێش دەکەویت، ئەگەر پەیوەندی ھاوسەرێتیت ھەبێ ناتوانیت ١٠٠% گرنگی بدەیتە کارەکەت بۆیە ھێندە پێش ناکەویت کەپێویستە و ئەمەش سینگڵەکان بەدەستی دەھێنن.
٥. مەودایەکی باشتر و ھەستێکی زیاتر دەکەیت بەسەربەخۆیی وەک لەپابەند بوون بەکەسێک یان کەسانێک و خێزان و بەرپرسیارێتییەکەیانەوە.
٦. چۆن حەز دەکەیت گەشت بکە و کات بەسەربەرە: دەستت کراوەیە و بێ گرفتیت و پێویست بەوە نابێت کەوابەستەی خێزان یان ئەندامێکی خێزان بیت 
٧. بەشێوەیەکی راستەقینە خۆت دەدۆزیتەوە و ھەست بەخۆشی ژیان دەکەیت و فێردەبیت چۆن بژیت. 
٨. ویژدانت ئارام دەبێ و کەمتر ھەست بەنائارامی دەکەیت و سڵ لەھیچ شتێک ناکەیتەوە و ژیان بەخۆشی بەسەر دەبەیت و پێویست ناکات ڕارابیت لەبڕیاردان لەھەر کارێکدا. 

مانگ پێشتر - Jan 16 2019 6:04PM
15175
بابه‌تی زیاتر