ژینگه
ژینگه
چاخی سەھۆڵبەندان ھەڕەشەیەکی نوێ بۆ زەویی
SNN: 

زەویی رووبەرووی مەترسییەکی تر دەبێتەوە بەڵام ئەمجارە لەگەردوونەوە نیە بەڵکو دەستکردی مرۆڤە و زانایانیش ھۆشداری دەدەن لەمەترسییەکی نوێ کەرووبەرووی ووزە دەبێتەوە بەھۆی گۆرانکاریی کەشوھەواوە. 
پرۆفیسۆر "جۆردۆن" لەزانکۆی رایسی ئەمریکی ھۆشداری داوە لەو مەترسیەی رووبەروی زەوی بۆتەوە بەھۆی گۆرانی خێرای کەشوھەواوە کەوایکردوە زەویی بچێتە قۆناغی مەترسیەوە بەھۆی ناجێگیری توێژاڵی زەویی کەبۆتە ھەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی. 
بەھۆی گۆرانی کەشوھەواوە پلەی گەرمای جیھان گۆڕاوە و بۆتە ھۆی توانەوەی رووبەرێکی زۆری سەھۆڵی جەمسەرەکان و بۆتە ھۆی ئەوەی زەویی رووبەرێکی زۆری خاکەکەی لەدەست بدات و نقومی ئاو ببێت.
دوورگەی "گرینلاند"ی دانیمارکی ٢٦٧ تۆن لەبارستایی خۆی لەدەستدا کەیەکێکە لەگرنگترین و گەورەترین دوورگەکانی جیھان لە٢٠١٧دا. 
زانایان گۆرانکاریی پێشبیینی نەکراویان لەجەمسەری باکوری موگناتیسی زەوییدا بەدی کرد دوای زیادبونی رێژەی کۆچکردنی گیانلەبەران لەدەرەنجامی ناسەقامگیری توێژاڵی زەویی. 
بەپێی زانیارییەکانی "ئێکسپرێس"ی بریتانی، جۆردۆن دووپاتی کردۆتەوە توانەوەکەی نێو توێژاڵی زەویی لەگۆرانکارییدایە و رەنگە ھەرکات بێت ئاراستەی خۆی بگۆڕێت ئەمەش دەبێتە ھۆی زنجیرەیەک گڕکان و بومەلەرزە لەچەند ناوچەیەکی جیھاندا. 
بەھۆی ھێزی کێشکردنی زەوییەوە رەنگە ئاراستەکە بەرەو ھێڵی ئیستیوا بڕوات ئەمەش زەویی دەخاتە سەردەمی چاخی سەھۆڵبەندانەوە، و گۆرانی بەردەوامی کەشوھەوا دەبێتە ھۆی نقومکردنی شارە کەناراوییەکانی ژێر ئاو. 

7 مانگ پێشتر - Jan 16 2019 7:49PM
7996
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە ...
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە ...
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو...
زانایان کونێکی رەشی زەبەلاحیان دۆزییەوە ...
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە ...
ھەسارەیەک لەشێوەی ھێلکەدا دۆزرایەوە ...
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت ...
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە ...
چارەسەری گرفتی پلاستیک لەداردایە ...
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢...
گەورەترین کۆگای ئاوی سازگار لەسەر زەوی دۆزرایەوە...
دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ڕووبه‌رووی‌ جیهان ده‌بێته‌وه‌...
بونەوەرێکی دەگمەن بەرد دەخوات و لم دادەنیشێ ...
گیانلەبەرێکی نوێ دۆزرایەوە ...جیاوازە لەپشیلەی ئاسایی ...
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات ...
پێنجەم کۆنترین دار لەجیھاندا دۆزرایەوە ...
گرانترین دارە..کیلۆی بە ١٠٠ ھەزار دۆلار...
ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ...