زانست
زانست
بەم جۆرە دڵنیابەرەوە لەسەلامەتی ئیمەیڵەکەت لەھاککردن
SNN: 

وێبسایتێکی تایبەت بەھاککردن بەر لەچەند رۆژێک ئاشکرایکردوە کەداتابەیسێکی زەبەلاح ھاککراوە کە زیاتر لە ٧٧٢ ملیۆن ئیمەیڵ و ٢١ ملیۆن ووشەی نھێنی تێدابوە. 
گۆڤاری "وایەرد"ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە  کەداتاکانی ھەزاران ئیمەیڵ و ووشەی نھێنی کۆکراوەتەوە و لەوێبسایتێکی نوێ بەناوی "ھاڤ ئای بین بۆند" بڵاوکراوەتەوە. 
وێبسایتی "ئێم ئێس ئێن" بڵاویکردۆتەوە کەئەمە گەورەترین دزەپێکردنی داتاکانە لەمێژووی ئینتەرنێتدا لەدوای ئەو ھێرشەی شەش ساڵ لەمەوبەر رووبەرووی یاھوو بۆوە و کاریگەری لەسەر ٣ ملیار بەکارھێنەر ھەبوو. 
چۆن دڵنیا دەبیتەوە لەسەلامەتی ئیمەیڵەکەت؟ 
دەبێ بچیتە نێو وێبسایتی HavelBeenPwned و ئیمەیڵی تایبەت بەخۆت داخڵ بکەیت تا دڵنیابیتەوە لەسەلامەتی بوونی لەھاککردن. 
وێبسایتەکە دەریدەخات ئایا ھاککراویت یان نا ئەگەر ھاک کرابێتیت ئەو داتایانەش دەخاتەروو کەھاککراوە. 
ھاوکات پێشنیار دەکرێ بۆ بەکارھێنەران کەلیستێکی جۆراوجۆر لەووشەی نھێنی ئاڵۆز بەکاربھێنرێت کەھاککردنی سەختە و تێناپەڕێنرێت.

مانگ پێشتر - Jan 18 2019 2:50PM
15333
بابه‌تی زیاتر