زانست
زانست
سامسۆنگ ٢ مۆبایلی نوێی بەرھەم ھێنا
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگ دو مۆبایلی نوێی M٢٠ و M١٠ی ئاشکراکرد لەجۆری Galaxy M بۆ رکابەری دووکۆمپانیای تری چینی و شیاومی دەکات کەھەردوو مۆبایلە نوێیەکە شاشەی Infinity V یان ھەیە و کامێرای دواوەی ١٣ مێگاپکسڵ و ٥ مێگاپکسڵ و دوو سیم کارت و کردنەوەشی بەناسینەوەی روخسار دەبێت.
جۆری M٢٠ شاشەی ٦.٣ ئینجی ھەیە و کامێرای پێشەوەی بۆ تۆمارکردنی سێڵفییە کە٨ مێگاپکسڵە و پەنجەمۆری ھەیە لەلاتەنیشت و کامێرای سەرەکی دەبڵ و ١٣ مێگاپکسڵە پرۆسێسەری ١.٨ گێگاھێرتز و رامی ٣ بۆ ٤ گێگابایت و میمیۆری ٣٢ یان ٦٤ گێگابایتە
بەسستمی کارکردنی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.١ و باتری ٥ ھەزار میلی ئەمپێر کاردەکات و بەبێ وایەر بارگاوی دەبێتەوە. 
مۆبایلی نوێی M١٠ ھەمان تایبەتمەندییەکانی ئەوی تری ھەیە و باتریی ٣٤٣٠ میلی ئەمپێرەو بڕیارە ٥ی شوبات بەردەست بێت.

7 مانگ پێشتر - Jan 29 2019 5:51PM
41497
بابه‌تی زیاتر