ژینگه
ژینگه
سەرئاوکەوتنی ماسییەک ھۆشداری لەبومەلەرزەی وێرانکەر دەدا
SNN: 

روداوێکی نوێ بۆتە ھۆی تۆقاندنی ژمارەیەکی زۆر لەھاوڵاتیانی ژاپۆن بەوپێیەی ئەگەری ھاتنی بومەلەرزە بۆ ناوچەکە دروست دەبێت. 
لەماوەی دە رۆژی رابردوودا ٣ ماسی لەجۆری (پادشای رەنجە) لەسەر کەناراوی (تۆیاما) دەرکەوت ئەم جۆرە ماسیە لەباری ئاساییدا لەقوڵایی ٣ ھەزار پێ دەچی کەمجار دێتە نزیک کەناراوەکە و رووکاری ئاوەکە. 
بەپێی زانیارییەکان کەرۆژنامەی "ساوس چاینا مۆرنینگ"ی چینی بڵاوی کردەوە بەپێی ئەفسانە ناوخۆییەکانی ژاپۆن، ئەم جۆرە ماسییە کەبەنێردراوی کۆشکی خواوەندی دەریایی دەزانرێت لەژاپۆن، بەر لەبومەلەرزە خۆی ھەڵدەداتە سەر کەناراوەکان.
ساڵی ٢٠١١ ش بەر لەچەند رۆژێک لەروودانی بومەلەرزەی تۆھۆکۆ، ٢٠ ماسی لەم جۆرە لەسەر کەناراوی باکوری خۆرھەڵاتی ژاپۆن دەرکەوتن. 
ئەو بومەلەرزەیەی کەلەدوای دەرکەوتنی ئەو جۆرە ماسییە دروست دەبێ لەجۆرە وێرانکەرەکانە لەمێژووی نوێدا و ئەوکات بووە ھۆی لەناوچونی ١٩ ھەزار کەس و لەناوبردنی وێستگەی ئەتۆمی فۆکۆشیما. 
لەچیلی و لەساڵی ٢٠١٠ چەند ماسیەک دەرکەوتن بەر لەبومەلەزرەکە کەگوڕەکەی ٨.٨ پلەبوو بەپێوەری رێختەر.
ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کەدەرکەوتنی ئەو جۆرە ماسییە و جێھێشتنی قوڵاییەکان و ھاتنە سەر کەناراوەکان پێشبینی روودانی کارەساتێکی سروشتی دەکات. 
ھاوکات شارەزای بواری زیندەوەرزانی "ئەنجلیا راسکین" لەزانکۆی کامبریج بەکەناڵی یورۆنیوزی راگەیاندووە کاتێ بومەلەرزە روویدا، دەبێتە ھۆی کەڵەکەبون و دروستبونی فشار لەبەردەکان و گۆڕینی بارگاویکردنەوەی کارەبایی و دەرچونی بۆ نێو ئاوەکان و دروستبونی بیرۆکسیدی ھایدرۆجین کەپێکھاتەیەکی ژەھراوییە و ئەمەش مادەی ئەندامی دەئۆکسێنێ و دەبێتە ھۆی مردنی ماسیەکان یان ناچارکردنی بۆ جێھێشتنی قوڵایی دەریا یان نزیک بونەوە لەرووی ئاوەکە و کەناراوەکان.

2 هەفتە پێشتر - Feb 1 2019 2:28PM
67081
بابه‌تی زیاتر