زانست
زانست
فریای فۆتۆ و داتاکانتان بکەون گوگڵ دەیسڕێتەوە
SNN: 

ژمارەیەکی زۆر لەبەکارھێنەرانی گوگڵ ئیمەیڵێکیان بەدەست گەیشت کەتێیدا وادەی داخستنی یەکێک لەخزمەتگوزارییەکانی دەخاتەروو. 
بەپێی ئیمەیڵەکەبێت بەکارھێنەران ناتوانن ئەکاونت و پەیج و بۆنەی تایبەت بکەنەوە لەسەر گوگڵ لەرۆژی ٤ی شوباتی ئایندەوە ئەمەش بەھۆی داخستنی خزمەتگوزاری (گوگڵ پڵەس)ەوە. 
گوگڵ رایگەیاندووە کەکۆمپانیاکە بڕیاریداوە ھەموو بابەتەکانی بەکارھێنەرانی گوگڵ پڵەس بسڕێتەوە و ئەمەش ھەمو فۆتۆ و ڤیدیۆ و پەیج و ئەلبومەکان دەگرێتەوە.
گوگڵ دەرفەتی داوە بەبەکارھێنەران تا وێنە و ڤیدیۆکانیان دابەزێنن لەگوگڵ پڵەسەوە بەر لەراگرتنی، ھۆکاری داخستنی ئەو خزمەتگوزارییەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی چیتر سودی نەماوە.
ھاوکات ئەکاونتی "جی سویت"ی راگرتووە.

2 هەفتە پێشتر - Feb 2 2019 7:46PM
36033
بابه‌تی زیاتر