لەکوردستانەوە
چیتر لەکوردستان خانوو بەپاسیڤ ھاوس دروست دەکرێت
SNN: کۆسار مەحمود

لە پارێزگای ھەڵەبجە سیمنارێک دەربارەی گرنگی پاسیڤ ھاوس بۆدروستکردنی خانو ، و باڵەخانە بەڕێوە دەچێت و ئەندازیارێکیش چۆنیەتی دروستکردنی خانوو بەو شێوەیە دەخاتەڕوو.
موسلیم محەمەد دیزاینەری پاسیڤ ھاوس و پێشکەشکاری سیمنارەکە بەSNNی ڕاگەیاند: پاسیڤ ھاوس ھەوڵێکی نوێیە لەھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بیناو باڵەخانەکان بەو شێوازە دروست بکرێت و گرنگە ھاوڵاتیان زانیاریان لەسەری ھەبێت .

gellerytitle

وتیشی : پاسیڤ ھاوس ستانداردی دروست کردنی خانو و باڵاخانە و یەکەی نیشتەجێبوونە بەجۆرێک کەبڕی بەکارھێنانی وزە ٪٩٠ کەمترە لە چاو خانووە ئاسایەکاندا ، دروستکردنی خانوو بەو ستانداردە بۆ ئەم کوردستان زۆر گرنگە ، چونکە لە ئێستادا قەیرانی بێ نەوتی وبێ کارەبایمان ھەیە.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : خانووی پاسیڤ بڕێکی زۆری ماددی لەسەر خاوەن ماڵ کەم دەکاتەوە ، وە کەشێکی زۆر ئاسودەت دەبێت بە جۆرێک کە نە ھەست بە سەرما بکەیت نە گەرما ، بەبێ بەکارھێنانی سۆبا و موبەریدەش.

gellerytitle

نمونەی ڕونکردنەوەی پاسیڤ ھاوس : وادابنێین کەسێک لەم خانووە ئاسایەی ئێستادا ساڵانە بای یەک ملیۆن دینار وزە بەکاردەھێنیت ، ئەگەر ٢٠ساڵ لەو خانووەدا بێت ئەوا دەبێت ٢٠ ملیۆن دینار بدەیتە وزە(نەوت و کارەبا) کە ئەمە زۆر زۆرە ، بەڵام ئەگەر خانووەکە پاسیڤ بێت ، تەنھا دووملیۆن دینار دەدرێتە وزە ، واتە ھەموو ساڵێک (۹۰۰) ھەزار دینار قازانج دەکەیت.

gellerytitle

موسلیم محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد : لەکوردستان ئەگەر خانوو بەم ستانداردە دروست بکەین ئەوا بڕی داوکراوی وزە(نەوت و کارەبا) لەلایان ھاوڵاتیانەوە بۆ حکومەت تا ئاستێکی زۆر دادەبەزێت، ئەمەش وا دەکات کێشەی بێ کارەبایی و بێ نەوتی بە ئاسانی چارەبکرێت.

gellerytitle

ئەوەشیخستەڕوو : لەڕووی ژینگەییەوە ، لە ئێستادا مەترسیکی گەورە لەسەر چینی ئۆزۆنی زەوی ھەیە لەبەر زۆربوونی ڕێژەی داونەئۆکسیدی کاربۆنەوە لە ھەوادا کە بەنزیکەیی ڕێژەی ٪٤٩ بۆ ٪٥٠ ئەو دوانەئۆکسیدی کاربۆنە لە ھەوادا لە ڕێگەی بواری بیناوە دەچێتە ھەواوە ، دروستکرنی خانوو و بینا بە ستنانداردی پاسیڤ ھاوس ھاوکارێکی زۆر باشی ژینگەش دەبێت بۆ کەمبوونەوەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن.

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 4 2019 6:27PM
39032
بابه‌تی زیاتر