لەکوردستانەوە
توانای ھونەریی قوتابخانەو خوێندنگەکان دەخرێتەڕوو
SNN: کۆسار مەحمود

بەڕێوەبەرێتی چالاکی ھونەری قوتابخانەو خوێندنگەگان پێشانگای ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنوری ھەڵەبجە دەکاتەوە سەرپەرشتیاری پێشانگاکەش دەڵێت کاریگەری لەسەر توانای مامۆستایان و خوێندکاران دروست دەکات

gellerytitle

ئەمجەد جەمال بەڕێوەبەری چالاکی قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنوری ھەڵەبجە و سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بەSNNی ڕاگەیاند : ئامانجمان لەکردنەوەی ئەم پێشانگایە دەرخستنی توانای تەواوی قوتابیان و مامۆستایانی خوێندنگەو قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ھەڵەبجەیە .

gellerytitle

وتیشی : لە پێشانگاکەدا ٥۰ قوتابخانەو خوێندنگە تێیدا بەشدارن ، و تێیدا کارەکانیان نمایش ئەکەن وە لەم ڕێگەیەوە تواناکانیان دەرەکەوێت و دەرفەتێکی باشە بۆیان

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەم جۆرە ھەولانەو ڕەخساندنی دەرفەتانە ھۆکارێکی زۆر باشە بۆ کێبڕکێ لەنێوان خوێندنگەو قوتابخانەکان ، لەپێناو باشتر کردنی کارە ھونەریەکانیان ، بۆ ئەوەی ساڵانی داھاتوو باشتر و فراوانتر بەشداری بکەن.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 5 2019 6:11PM
36321
بابه‌تی زیاتر