ترافیک
٨ نیشانەی خراپبونی پلاک
SNN: 

پلاک لەبەشە سەرەکییە گرنگەکانی ئۆتۆمبیلە و سەرچاوەی دابینکردنی پریشک و ئاگری پێویستە بۆ داگیرساندنی ئاگر لەکارلێکی ھەوا و بەنزین لەنێو ژووری سوتاندندا، ئەمەش ھاوکارە لەکارپێکردنی مەکینەی ئۆتۆمبیلدا، ئەگەر ھەر زیانێکی پێ بگات کاریگەری دەبێ لەسەر کارکردنی مەکینەکە. 
لەنیشانەکانی لەکارکەوتنی پلاک لەئۆتۆمبیلدا: 
١. ئیشپێکردنی مەکینەی ئۆتۆمبیلەکە ماوەیەکی زیاتری پێ دەچێت 
٢. ووزە و سوتەمەنی زیاتر سەرف دەکات 
٣. ئەدای ئۆتۆمبیلەکە و رۆشتنی لاواز دەبێ و کێشی نامێنێ 
٤. بەرزبونەوەی دەنگی مەکینەکە و لەرینەوەی لەکاتی وەستاندا
٥. نەسوتاندنی سوتەمەنی لەیەکێک لەپستۆنەکاندا 
٦. بونی دەنگێکی زۆر و قرتە لەئەگزۆزی ئۆتۆمبیلەکەوە 
٧. لەکاتی رۆشتندا ھەست دەکەیت ئەیبڕێت و دەبێتە ھۆی راوەستانی تەواوەتی ئۆتۆمبیلەکە. 
٨. بەرزبونەوەی پلەی گەرمای مەکینەکە بەشێوەیەکی بەردەوام. 

4 مانگ پێشتر - Feb 5 2019 7:09PM
41857
بابه‌تی زیاتر