لەکوردستانەوە
بەوێنە: تووری ١ مەتری لەھەڵەبجە بەرھەمھات
SNN: کۆسار مەحمود

وەرزی لێکردنەوەی توور ، بەردەوامی ھەیە ، و جوتیارانی گوندی تەپە تۆڵەکە لەلایەک دڵخۆشن بە باشی بەرھەمەکانیان ، لەلایەکیش نەبونی بازاڕو نرخێکی گونجاو بۆ ساغکردنەوەی نیگەرانی کردوون.

gellerytitle

عوسمان ئەحمەد جوتیارێکی گوندی تەپە تۆڵەکەی نزیک ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای ھەڵەبجەیە ، نزیکەی سێ دۆنم زەوی تەرخانکردووە بۆ بەرھەم ھێنانی توور ، کەلە ھەر دۆنمێکدا زیاتر لە ھەشت تۆن بەرھەمی تووری دەبێت.

gellerytitle

عوسمان ئەحمەد بەSNNی ڕاگەیاند : ساڵانە لە مانگی شەش تۆوی تور ئەگیرێت و لەناوەڕاستی مانگی ھەشت بەدواوە بەپێی خواستی جوتیار خۆی تۆوەکە ئەوەشێنرێت بەزەویەکاندا ، و دواتر کوتی لێدەدرێت

gellerytitle

وتیشی : لەدوای وەشاندنی تۆو مانگێک ئاو ئەدرێت و وەرزی باران نزیک دەبێتەوە ، دواتر وەرزی پێگەیشتنی تورەکە دێت و گەر کەشوھەوا گونجاو بێت ئەوا ، تامانگی سێی ساڵی داھاتوو بەرھەمی دەبێت .

gellerytitle

ساڵح سۆران یەکێکی ترە لەجوتیارەکانی گوندی تەپە تۆڵەکەو بەSNNی ڕاگەیاند : زۆر جار باران ڕێگر دەبێت لەکارکردنمان و بەردەوامی باران دەبێتە ھۆی خراپ بوون و ساغ نەبوونەوەی توورەکە.

gellerytitle

ئەم توورەی بەدەست جوتیارەکەوەیە ٨۲ سانتیمەترە و بەجیا ھەڵیگرتووە لەماڵەوە .

gellerytitle

ئەوەشیخستەڕوو : بۆ ئەوەی توور زوو بکەوێتە بازاڕ ، پێویستە زوو تۆوەکەی بوەشێنرێت ، بەگشتی بەرھەمی ئەم زەویانەی شارەزوور زۆر باشن ، ھەرچەندە بەھۆی بەردەوامی بەکار ھێنانیان ھیلاک بوون

gellerytitle

ساڵح دەڵێت : توور گەر درەنگ ھەڵی بکەنیت قەبارەی گەورەتر دەبێت و چەندین جار تێبینی تووری گەورەمانکردووە لە ھەڵکەندندا و تێیدا بووە، لە مەترێک زیاتر بووە ، وە کێشەکەشیان بە گشتی نزیکی حەوت کیلۆ بووە.

gellerytitle

سەرەڕای بەرھەمی باشی توور ، بەڵام جوتیاران نیگەرانن لە ساغ نەبوونەوەی بەرھەمەکانیان بەشێوەیەکی باش ، و ئاماژە بەوەدەکەن ، پێش قەیرانی دارای پارەیەکی زۆری دەکرد ،

gellerytitle

بەڵام ئێستا چەند ھێندە لەپێشتر کەمی کردووە و داواکارن لە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ھاوکاریان بێت لە ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان بەگشتی و پشت بەستن بە بەرھەمی ناوخۆ.

gellerytitle

جێی باسە توور لەڕووی تەندروستیەوە چەندین سودی ھەیە و دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و دژی شێرپەنجەیە، مادەی خۆراکییەکانی تێدایەو ھاوکاری دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و سوتانی چەوری دەکات.

gellerytitle

بەھۆی ئەوەی ڕیشاڵی تێدایە توور چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی مایەسیری و گرفتی ھەرسکردن و قەبزی .

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 9:54AM
31050
بابه‌تی زیاتر