هونه‌ر
نازناوەکەی دەگۆڕێت
SNN: 

ھونەرمەندی گۆرانی بێژی ناسراوی عێراقی "کازم ساھر" داوای گۆڕینی نازناوەکەی دەکات. 
بەپێی ئەو نوسراوە کازم کەناوی تەواوی "کازم جبار ابراھیم سامەرائی"یە ناسراوە بە"کازم ساھر" داوا دەکات کەنازناوی "سامەرائی" لێ بکرێتەوە و بگۆڕێت بە "ساھر" بەوپێیەی ھەر بەو ساھرە ناسراوە تا جیاوازی دروست نەکات لەبابەتە یاساییەکانیدا.
ھونەرمەند و گۆرانی بێژ و ئاوازدانەری عێراقی "کازم ساھر" لەساڵی ١٩٥٧ لەموسل لەدایک بووە و یەکەم ئەلبومی بەناوی "داری زەیتون" بەرھەم ھێناوە و دواتر لەکاروانی ژیانی ھونەریی خۆیدا چەندین نازناوی بەدەستھێناوە لەوانە "باڵیۆزی گۆرانی عەرەبی" و "قەیسەر" ئێستاش دەیەوێ سامەرائی بگۆڕێت بەساھر و جێگیری بکات لەبەڵگەنامە رەسمییەکاندا.

gellerytitle

7 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 11:17AM
42263
بابه‌تی زیاتر