زانست
زانست
سامسۆنگ مۆبایلێکی کامێرا جوڵاو بەرھەم دەھێنێت
SNN: 

کەناڵی ice universe ی تایبەت بەھەواڵە تەکنەلۆژییەکان ئاشکرایکردوە کەکۆمپانیای سامسۆنگ یەکەم مۆبایلی خۆی پەرەپێداوە کەکامێرای پێشەوەی Pop-upە.
ئەو مۆبایلە بەGalaxy A٩٠ دەناسرێت و کامێرای پێشەوەی لەنێو چێوەکەیدایە و لەکاتی پێویست و بەکارھێنانیدا دێتە دەرەوە و ئەمەش وایکردوە کەشاشەکەی ھیچ کونێکی تێدانەبێت و ھەموو وێنەکانی لەسەر رووبەری تەواو نمایش بکات.
کامێرای سەرەکی مۆبایلەکەش چوار ھاوێنەی ھەیە کەدەتوانێ وێنە و ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بگرێت ئەگەر رووناکیش کەم بێت.

هەفتە پێشتر - Feb 6 2019 11:23AM
31872
بابه‌تی زیاتر