لەکوردستانەوە
ھەڵەبجە دەبێتە یەکەم شوێن کەعەلاگەی تێدا بەکارنایەت
SNN: کۆسار مەحمود

ڕێکخراوی نوێ ھەڵمەتێکی بەکارھێنانی تورەکە لەبری عەلاگە ڕادەگەیەنێت و ژمارەیەکی زۆر دابەش دەکەن بەسەر ھاوڵاتیاندا و مەبەستیش باشترکردنی ژینگەی شارەکەیە.

gellerytitle

سارا سەلام ئەندامی ڕێکخراوی نوێ بەSNNی ڕاگەیاند : پڕۆژەیەک بەناوی (ھەڵەبجە دۆستی ژینگەیە ) ڕادەگەیەنین، کە بریتیە لە بڵاوکردنەوەی دوو ھەزار تورەکەی قوماش و بەکارھێنانی لەبری عەلاگە .

gellerytitle

وتیشی :لەھەڵمەتەکەدا پاکردنەوە، سیمیناری ژینگەیی و ناشتنی نەمام و چەندین بابەتی تر لەخۆدەگرێت، بەھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە.

gellerytitle

وتیشی: دەمانەوێت بەکارھێنانی تورەکەی قوماش بۆ خاشاک لەبری عەلاگەی نایلۆن ، بەکلتور بکەین و ڕێژەی سەوزایی زیادبکرێت و زیان بەژینگە نەگەیەنرێت .

gellerytitle

ئەوەشیخستەڕوو :گرنگی تورەکەی سپی لەوەدایە کەدەتوانرێت چەند جارێک بەکاربھێنرێت و بەئاسانی لەخاکدا شی دەبێتەوە، بەڵام کیسی نایلۆن و عەلاگە ، ئەو پاشماوانەی تێی دەکرێت، کارلێکی لەگەڵ دەکات و زیانی بۆ تەندروستی ھاوڵاتیان ھەیە، بەئاسانی لەخاکدا لەناو ناچێت، لەکاتی سوتانیشی دوکەڵێکی زۆر دەکات و ژینگە پیس دەکات.

gellerytitle

داواشیان لەھاوڵاتیان و ھەموو لایەک کرد گرنگی بە بەکارھێنانی تورەکەی قوماش بدەن و ھیوایان خواست ھەڵەبجە یەکەم شوێن بێ عەلاگەی تێدا بەکار نەھێنرێت.

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 6:31PM
39490
بابه‌تی زیاتر