لەکوردستانەوە
دەربەندی پەپوولەی شێرکۆ بێکەس ھەڵەبجە سەوز دەکات
SNN: کۆسار مەحمود

لەپارێزگای ھەڵەبجە ھەڵمەتێکی نەمام چاندن لەلایەن کۆمەڵێک خۆبەخشەوە بەڕێوەدەچێت و ھەڵمەتەکەش بەناوی یەکێک لەشاکارەکانی شێرکۆ بێکەسی شاعیرەوەیە. 

gellerytitle

سەربەست میرزا ، یەکێکە لەو خۆبەخشانەی بەشداری ھەڵمەتەکە بوو بەSNNی ڕاگەیاند : بیرۆکەی ئەم ھەڵمەتە بۆ زیاتر سەوزکردنی شاری ھەڵەبجەو ناوی ھەڵمەتەکەش (دەربەندی پەپوولەیە) کەیەکێکە لەبەرھەمەکانی شێرکۆ بێکەسی شاعیر .

gellerytitle

وتیشی : لەڕووی ئەدەبیەوە شێرکۆ بێکەس خزمەتێکی زۆری شاری ھەڵەبجەی کردووە ، ھاوخەم ودۆستمان بووە، ئێمەش وەک پاداشتێکی بچوک پڕۆژەکەمان بەناوی بەرھەمی ئەوەوە کردووە .

gellerytitle

سەربەست میرزا ، ئاماژەی بەوەشکرد : بڕیارە لەھەڵمەتەکەدا ھەزار نەمام بچێنرێت، کەلەسنەوبەر و زەیتوون پێکھاتوون و بۆ ماوەی ساڵێک ئاویان ئەدەین و خزمەتیان ئەکەین.

gellerytitle

ئەوەشی خستەڕوو : سوپاسی ھەموولایەنە پەیوەندیدارەکان ئەکەن لەسەرخستنی ئەم پڕۆژەیەو لەسەرپەرشتیکردنی نەمامەکانیش ھەرکەس ھاوکارمان بێت پێشوازی لێ ئەکەین.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 6:43PM
35806
بابه‌تی زیاتر