ترافیک
ئەم بۆنە لەرووداوی ھاتوچۆ دەتپارێزێت
SNN: 

لەگەڵ زیادبونی روداوەکانی ھاتوچۆدا لەسەر رێگا گشتییەکان لەجیھاندا، زانایان  و توێژەران پشت بەئەنجامدانی چەندین توێژینەوە دەبەستن بۆ سنوردارکردنی ئەو رووداوانە و کۆمپانیاکانی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلیش تەکنیکی نوێ دەخەنەروو بۆ خۆپاراستن لەو گرفتە.
بەم دواییانەش توێژینەوەی نوێ لەزانکۆی ساسکسی بریتانی ئەنجام دراوە و دەریخستوە کەبۆنی گوڵ لەئۆتۆمبیلدا دەتپارێزێ لەرووداوەکانی ھاتوچۆ.
لەکاتی تاقیکردنەوەیدا ئەو بۆنە لەسوکانەکەی درا و کاتێ ئۆتۆمبیلەکە لەروداو نزیک بۆوە بۆنەکە دەرچو بەو جۆرە زانایان بۆیان دەرکەوت کەئەو بۆنە لەرووداو دەتپارێزێت.
ئەمەش دەرکەوتوە بەرێژەی ٦٤% لەرووداو پاراستونی و ئەمەش توانای گەیاندنی زانیاریی لەبارەی ئەگەری رووداوەکەی گەیاندۆتە مێشک و یەکسەر شۆفێرەکەی ئاگادارکردۆتەوە ئەمەش خێراتر لەگوێ و چاو تا ئەو شۆفێرە خێراتر رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر. 

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Feb 8 2019 3:43PM
35192
بابه‌تی زیاتر