ژینگه
ژینگه
بۆمبی ئۆکسجینن با لەماڵەکەتدا ھەبن
SNN: 

سەرباری رۆڵی کاریگەرییان لەرێکخستنی دیکۆری ماڵ و پڕکردنەوەی رووبەرە بەتاڵەکانی نێو ماڵ، رووەکەکانی نێو ئینجانە باشترینن بۆ پاککردنەوەی ھەوا لەژەھر و باشترکردنی تەندروستی گشتی مرۆڤ. 
ئەم جۆرە رووەکانەی ناو ماڵ یەکە دوانۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژن و ئۆکسجین دەدەنەوە بەم جۆرە ھەوا پاک دەکەنەوە و ژەھر ناھێڵن و دەمانپارێزن لەنەخۆشی و زامنی باشترکردنی میزاج و ھێوربونەوەیە و دۆخێکی خۆشمان پێ دەبەخشێت، ئەمەش ئاستی بەرھەم ھێنان زیاتر دەکات لەکەسەکاندا و ووزەیان تێ دەگەڕێنێت. 
ئەم ھەموو سودانەت دەست دەکەوێ ئەگەر یەکێک لەم ٩ رووەکانە لەنێو ماڵەکەت دابنێیت: 
١. ئەلۆی ڤێرا: یەکێک لەباشترین و بەھێزترین بۆ پاککردنەوەی ھەوا، یەکە ئۆکسیدی کاربۆن، فۆرمالدیھاید، دوانۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژێ و ئۆکسجین دەداتەوە.
٢. بامبۆ : ئەمیش تراگلۆرۆسیلین و بینزین لەھەوا وەردەگرێ 
٣. ئیڤی Ivy : لەدوای شەش سەعات لەدانانی لەنێو ژووردا، ٥٨%ی پاشماوە و ٦٠%ی ژەھری نێو ھەوا پاک دەکاتەوە. 
٤. رووەکی مارە Snake  : ئەمەش پێویستی بەکەمێک رووناکییە و بەدرێژایی شەو ئۆکسجین دەداتەوە. 
٥. رووەکی Chinese Evergreen: ئەمش پێویستە بخرێتە شوێنێکی رووناکی ماڵەوە بۆ پاککردنەوەی ھەوا. 
٦. رووەکی Pelargonium ھاندەری ھێوربونەوەی مێشک و میزاجە 
٧. رووەکی Dracaena : ژوورێک کەراستەوخۆ ھەتاو لێی بدات ئەم رووەکەی پێویستە بۆ پاککردنەوە و مژینی فۆرمالدیھاید، زایلین، ترایکلۆرۆیسیلین لەھەوا. 
٨. رووەکی Spider ئەمەش ٢٠٠ مەترە دووجا پاک دەکاتەوە و یەکە ئۆکسیدی کاربۆن ، گازۆلین، ستیرین، ژەھر ھەڵدەمژێت. 
٩. رووەکی Ficus باشترینە بۆ پاککردنەوەی ھەوا لەفۆرماڵدیھاید. 

2 مانگ پێشتر - Feb 9 2019 11:17AM
31082
بابه‌تی زیاتر