ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ڤیتامین D٢ و D٣ کامیان باشترن بۆ تەندروستی ئێسک
SNN: 

ڤیتامین دی لەگرنگترین جۆری ڤیتامینی پێویستە بۆ تەندروستی ئێسک و سەرباری گرنگییەکەی کەھاوتای کالیسیۆمە بۆ بنیاتی ئێسک، بەڵام لەش نایمژێت ئەگەر رێژەیەکی باشی ڤیتامین دی نەبێت.
ئەم ڤیتامینە کاتێک ھەیە کەخۆر راستەوخۆ دەکەوێتە سەر مادەیەکی کیمیایی لەپێستدا کەلەشێوەیەکی چالاکدایە، بەڵام ئەو رێژەیەی ڤیتامین دی کەپێست دروستی دەکات پشت بەچەند ھۆکارێک دەبەستێت کەبەرھەمەکەی کەم دەکاتەوە و وای لێ دێ نەمێنێت لەزستاندا.
لەوبارەیەوە وێبسایتی clevelandclinic لەزاری دکتۆر "بلین باتور"ەوە جیاوازی D٢ و D٣ی بۆ ئێسک خستەروو.

بۆچی پێویستە ڤیتامین D بخۆین؟ 
بەخواردنی ڤیتامین  D ئێسک تەندروست دەبێ بەتایبەت لەبەساڵاچواندا کەبەشێوەیەکی رێک ناچنە بەر تیشکی خۆر و رێژەی مژینی ئەم ڤیتامینە دادەبەزێت.

بڕی رێگەپێدراو: 
بریتییە لە ٤٠٠ یەکە IU بۆ منداڵ تا ١٢ مانگ 
٦٠٠ یەکە بۆ تەمەنی ١ بۆ ٧٠ ساڵ
 ٨٠٠ یەکە بۆ کەسانی سەروو تەمەن ٧٠ ساڵ

لەجۆرەکانی ئەم ڤیتامینە: 
ڤیتامین D٢ : ئەمەیان پزیشک دەینوسێت و لەسەر بنەمایەکی رووەکی کاردەکات و لەھەر کەبسولێکدا ٥٠ ھەزار یەکە ھەیە 
ڤیتامین D٣ بەرھەمێکی لەئاژەڵییەوە وەرگیراوە 
رەنگە D٣ لە D٢  بەھێزتر بێ بەڵام جیاوازییان نیە 

باشترین رێژە بۆ مرۆڤ لەم ڤیتامینە: 
بەپێی رێنماییەکانی پەیمانگەی نیشتمانی پزیشکی، سەروو ٢٠ نانۆگرام/ ملیلتر بۆ ھەموان باشە، بۆ ئەوانەش کەئازاریان ھەیە یان توشی نەرمبون و شاشبونی ئێسک بون ئەوا ٣٠ بۆ ٥٠ نانۆگرام بۆ ملیلیتر باشە.

7 مانگ پێشتر - Feb 9 2019 5:06PM
22797
بابه‌تی زیاتر