ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ گەنج بوونەوە چای رەش بەلیمۆ بخۆ
SNN: 

چای رەش ھەندێ کەس حەزی پێ دەکات و دەیەوێ بیخوات و سەرسامی تامەکەیەتی لەراستیشدا پڕە لەرەگەزی خۆراکی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ وەک دژە ئۆکسان کەدەبێتە ھۆی بەھێزکردنی سستمی بەرگری مرۆڤ.
لیمۆش چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە وەک ڤیتامین سی و دژە ئۆکسان و رەگەزی خۆراکی تری گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ. 
کاتێ چای رەش و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت سودێکی زۆرت پێ دەگات، ئەمانەش وێبسایتی Healthline ئاشکرایکردووە و رێنمایی داوە بەخواردنی بۆ بەدەستھێنانی لەشولارێکی جوان و دابەزاندنی کێش و بەھێزکردنی سستمی بەرگری و نوێبونەوەی خانەکانی لەش و پاککردنەوەی و بەدەستھێنانیی گەنجێتی بەردەوام. 
بەم جۆرە ئامادەی بکە: 
کوپێک چای رەش بھێنە کەکوڵابێت لەسەر ئاگر و پارچە لیمۆی تێ بکە 
گیراوەکە جێ بھێڵە تا کەمێک ھێور دەبێتەوە پاشان رۆژانە ١ جار بیخۆرەوە ئەمەش سودی زۆری لێ دەبینیت.

هەفتە پێشتر - Feb 9 2019 5:15PM
22757
بابه‌تی زیاتر