ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ھۆشداری لەنەشتەرگەری سلیکۆن و چاندنی مەمک دەدرێت
SNN: 

دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی FDA ھۆشداری دەدات لەحاڵەتەکانی توشبون بەشێرپەنجەی مەمک لەدەرەنجامی چاندنی مەمک.
ئەم جۆرە شێرپەنجەیە کەبەو ھۆیەوە دروست دەبێ جۆرێکی دەگمەنە و بە BIA-ALCL ناسراوە و تائێستا لە٢٠١٠ وە ٤٥٧ حاڵەتی تۆمارکراوە و لەگەڵ زیادبونی رێژەی توشبونیشدا ئەم جۆرە دەبێتە جێی نیگەرانی.
ئەم جۆرە بەجۆرێک لەشێرپەنجەی مەمک دانانرێت بەڵکو جۆرێکە لەشێرپەنجەی سستمی بەرگری لەش و لەشانەی نزیک ژێر مەمک دروست دەبێت یان ژێر ماسولکەی سنگ. ئەگەر پێشوەخت چارەسەر بکرێت ئەوا فریای دەکەویت و پەرە ناسێنێت. 
بۆیە ئەو ژنانەی کەچاندنی مەمک دەکەن دەبێ پشکنینی رۆتینی ئەنجام بدەن بەتیشکی مامۆگراف و ئەگەر سلیکۆنیشیان دانا دەبێ پشکنینی تیشکی لەرەلەری موگناتیسی ئەنجام بدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو گرفتە و نیشانەکانی.

7 مانگ پێشتر - Feb 9 2019 6:18PM
23582
بابه‌تی زیاتر