ئازاری شان لەو گرفتانەیە بەردەوام رووبەروی دەبینەوە و رەنگە ھۆکارەکەشی توشبون بێت بەپێکان یان رووداو یان شکانی بێت یاخود لەدەرەنجامی ھەوکردنی جومگەکان.
لەدیارترین ھۆکارەکانی:
١. شکانی قۆڵ لەدەرەنجامی رووداوێک یان پێکانی
٢. شکانی ئێسک
٣. دەرچونی شان
٤. جەڵتەی دڵ
٥. ئازاری ماسولکەی رۆماتیزمی
٦. گرژبون یان قرتانی بەستەرەکان و ماسولکە
٧. ھەوکردنی ژێیەکان
چارەسەرە سروشتییەکان بۆی:
١. زەیتی زەیتون : رێژەیەکی زۆری ڤیتامین و رەگەزی خۆراکی تێدایە کەئازارشکێنە
٢. لاڤیندەر: چەندین تایبەتمەندیی ھەیە بۆ شکاندنی ئازاری ھەوکردنی جومگەکان و چارەسەرکردنی
٣. زەنجەبیل: ئەمش رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسان تێدایە و سوڕی خوێن چالاک دەکات
٤. لیمۆ و ھەنگوینی سپی باشترینە بەھۆی بونی دژە ئۆکسان و ڤیتامین بۆ ھاندەری تەندروستی باشی ماسولکە و جومگەکان.
٥. تۆوی کونجی رۆڵی کاریگەری ھەیە لەتەندروستی ماسولکەکان و جومگەکاندا.