ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ خانمان : بەم جۆرە دەم وچاوت لاواز بکە
SNN: 

ئاساییە ئەو کەسانەی کەکێشیان زۆرە دەم و چاویشیان قەڵەو بێت لەگەڵ دابەزاندنی کێشدا رووبەرووی گرفت دەبنەوە و چەوری دەم و چاویان نامێنێت بەڵام ھەندێ لەژنانی تر دەڵێن دەم و چاومان پڕ و قەڵەوە بەڵام لەشولارمان لاوازە ئەمەش توشی شەرمەزاری کردووین بۆیە وێبسایتی truweight چەند رێگایەکی سروشتی بۆ لاوازکردنی دەم وچاو خستۆتەڕوو: 
١. کەمکردنەوەی رێژەی شەکر و خوێ: چونکە ئەگەر شەکر زۆر بخۆیت مرۆڤ ناتوانێ کێشی دابەزێنێ.
٢. زۆر ئاو خواردنەوە ھاوکارە لەرزگاربون لەچەوری زیادەی لەش و بەدەستھێنانی دەم وچاوێکی لاواز و پێستێکی جواندا 
٣. گرتنەبەری سستمێکی خۆراکی تەندروست و بێ چەوری و شەکر و خۆبەدوورگرتن لەخواردنی ژەمی چەور و خێرا.
٤. رێکخستنی سەعاتەکانی کارکدرن لەرۆژدا و بەدەستھێنانی بڕێکی پێویست لەھێمنی و ھێوربونەوە.
٥. ئەنجامدانی راھێنانی تایبەت بەدەم و چاو بۆ ھاوکاری لەلاوازبووندا لەوانەش فشار خستنە سەر ریش و ئەمەش بەبەکارھێنانی لەپی دەست یان راھێنانی فووکردنە گوپەوە تا ٥ چرکە و دواتر بەتاڵکردنی.

هەفتە پێشتر - Feb 10 2019 8:02PM
8522
بابه‌تی زیاتر