ژینگه
ژینگه
ئەنفلۆنزای ئەسپ بڵاوبۆوە.پەیوەندیی بەمرۆڤەوە ئاشکرابوو
SNN: 

دەستەی پێشبرکێی ئەسپ لەبریتانیا رایگەیاندووە کەپێشبرکێکە تا ١٣ی شوبات دوادەخات بەھۆی توشبونی سێ ئەسپ بەنەخۆشی ئەنفلۆنزا. 
ھێشتا دەستەی تەندروستی بریتانی سەرچاوەی ڤایرۆسەکەی نەزانییوە کەلەنێوانی ئەسپەکاندا بڵاو بۆتەوە.

ئەنفلۆنزای ئەسپ چییە؟ 
نەخۆشییەکی گوازراوەیە لەنێوانی ئەسپ و گوێ درێژدا بڵاودەبێتەوە و چەندین جۆری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لەخۆ دەگرێت کەکاریگەری ھەیە لەسەر بۆری ھەناسەدانی باڵا و خوارووی ئاژەڵان.

لەنیشانەکانی: 
بەرزبونەوەی تا و کۆکە و ئاو بەلوتدا ھاتنە خوارەوە، کەلەگەڵیدا ئەو رژێنانە گەورە دەبن کەکەوتونەتە ژێر شەویلگە و سوربونی دەووری چاوەکان و لەدەستدانی حەزی خۆراک و دڵەراوکێ، ئەمەش لەرۆژێک بۆ پێنج رۆژی پێ دەچێ تا نیشانەکانی دەربکەوێت.

دەکرێ مرۆڤ توشی ئەنفلۆنزای ئەسپ ببێت؟ 
شارەزایان دەڵێن مرۆڤ توشی ئەنفلۆنزای ئەسپ نابێت بەڵام ڤایرۆسەکە لەرێی پێست و قژ و جلوبەرگەوە دەگوێزرێتەوە بۆی. 
سەرباری ئەوەی ناکرێ پەتای ئەنفلۆنزای ئەسپ بۆ مرۆڤ بگوێزرێتەوە بەڵام دەستەی تەندروستی بریتانی ھۆشداری داوەتە خاوەنی ئەسپەکان بۆ باش خۆشتن و شتنی قژ و گۆڕینی جلوبەرگ و پاککردنەوەی لەدوای دەستدان لەئەسپەوە و پاککردنەوەی پێداویستییەکانی. 

7 مانگ پێشتر - Feb 10 2019 9:22PM
7653
بابه‌تی زیاتر
پەیوەندی گۆشتی مانگا و سۆیا بەئاگرەکەی ئەمازۆنەوە ...
ھەسارەیەکی گەورە دۆزرایەوە ...
کاریگەری نەیزەک بۆ ژیانی سەر زەوی ئاشکرابوو...
زانایان کونێکی رەشی زەبەلاحیان دۆزییەوە ...
کۆنترین ماسی دۆزرایەوە..ھەردوو جەنگی جیھانی بینیوە ...
ھەسارەیەک لەشێوەی ھێلکەدا دۆزرایەوە ...
دیاردەیەکی فەلەکی بیردۆزەیەکی ئەنیشتاین دەسەلمێنێت ...
ناسا ھەسارەیەکی نوێی دۆزییەوە ٣ خۆری ھەیە ...
چارەسەری گرفتی پلاستیک لەداردایە ...
٦ رێگا بۆ پاراستنی ھاوڵاتی و پۆلیسی ھاتوچۆ لەگازی NO٢...
گەورەترین کۆگای ئاوی سازگار لەسەر زەوی دۆزرایەوە...
دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی ڕووبه‌رووی‌ جیهان ده‌بێته‌وه‌...
بونەوەرێکی دەگمەن بەرد دەخوات و لم دادەنیشێ ...
گیانلەبەرێکی نوێ دۆزرایەوە ...جیاوازە لەپشیلەی ئاسایی ...
گۆڕانکاری کەشوھەوا ئەم ژەمە خۆراکییە لەناودەبات ...
پێنجەم کۆنترین دار لەجیھاندا دۆزرایەوە ...
گرانترین دارە..کیلۆی بە ١٠٠ ھەزار دۆلار...
ئەم مانگە دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات ...