ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٣ رێگا بۆ نەھێشتنی چرچی پێست
SNN: 

چرچی پێست یەکێکە لەو گرفتانەی لەسەر پێست دروست دەبێ و مایەی بێزارییە بۆ زۆر کەس بەتایبەت خانمان کەرووخساری جوانیان تێک دەدات،لێرەدا سێ رێگای سروشتی و کاریگەر بۆ نەھێشتنی چرچی پێست دەخەینەروو.
گیراوەی یەکەم: 
١ کەوچک زەیتی زەیتون 
چارەکە کوپێک بادەم 
نیو کوپ شۆفان 
نیو کوپ شیر
چارەکە کوپێک تۆوی گوڵەبەرۆژە
سەرەتا ناوکی گوڵەبەرۆژەکە دەربھێنە و لەگەڵ بادەم بیدە لەخەڵاتە و دواتر جارێکی تر گوڵەبەرۆژەکەش لەخەڵاتە بدە و شۆفان و زەیتی زەیتونی تێ بکە و بیدەوە لەخەڵاتە. 
ئەم تێکەڵەیە بدە لەدەم و چاوت و دەستت و با نیو سەعات پێوەی بێت دواتر بیشۆ.
شێوازی دووەم : 
نیو کوپ ماستی یۆنانی 
١ گەڵای ئەلۆی ڤێرا 
نیو خەیار
ئەلۆی ڤێراکە بکە بەچەند کەرتێک و لەگەڵ ماست تێکەڵی بکە و زەیتی زەیتونی تێ بکەیت یان نەکەیت بەخواستی خۆتە پاشان ئەوانی تری تێ بکە.
دەم وچاوت باش بشۆ و تێکەڵەکە بدە لەدەم و چاوت و دەستت و باشەوێک پێوەی بێت، دواتر بەیانییەکەی بەئاوی سارد بیشۆ. ئەمەش ھەفتەی سێ جار دووبارەی بکەرەوە 
شێوازی سێیەم : 
١ لیمۆ (ئاوی ١ لیمۆ) 
٢ گێزەر 
سەرەتا گێزەرەکە توێکڵ بکە و لەتی بکە و بیدە لەخەڵاتە و ئاوی لیمۆکەی تێ بکە و بیدە لەخەڵاتە .
دەم و چاو و دەستت پاک بکەرەوە و تێکەڵەکەی تێ بکە و با نیو سەعات پێوەی بێت دواتر بیشۆ تا باشترین دەرەنجام ی ھەبێت. ھەفتەی سێ جار بەکاری بھێنە.

7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 1:23PM
4529
بابه‌تی زیاتر