ژینگه
ژینگه
بەھۆی مێرووەکانەوە جیھان رووبەرووی کارەسات دەبێتەوە
SNN: 

راپۆرتێکی جیھانی کەبەم دواییانە بڵاوکرایەوە ھۆشداری داوە لەوەی مێرووەکان لەسەر زەویی نامێنن لەماوەی سەدەیەکدا ئەگەر بەم جۆرە ژمارەیان روو لەکەم بونەوە بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی رۆژنامەی "گاردیانز"ی بریتانی بڵاویکردۆتەوە، لەیەکەم بەدواداچونی زانستیدا لەم چوارچێوەیەدا، ژمارەی مێرووەکان لەھەموو جیھاندا رووی لەکەم بونەوە کردوە و بەرەو لەناوچون دەچێت ئەمەش  ھەڕەشەی دروست کردوە بۆ داڕمانی سستمی ژینگەی سروشتی.
توێژینەوەکان ئاماژە بەلەناوچونی زیاتر لە ٤٠ %ی مێرووەکان دەدات لەجیھاندا کەژمارەیان کەم دەکات و سێیەکی ئەو جۆرانەش ھەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە و بەرێژەی ٨ ھێندە لەجاران زیاتر لەنێو شیردەر و باڵندە و خشۆکەکاندا ھەیە. 
بەپێی توێژینەوەکە زەوی لەمێژووی خۆیدا ئەمە شەشەمین پرۆسەی لەناوچونی بەکۆمەڵە رووبدات و گیانلەبەر و مێرووەکان لەناوبچێت. 
بەپێی وتەی زانایان و توێژەران، مێروەکان پێویستن بۆ کاری سستمە ژینگەییەکانی جیھان بەوپێیەی دەبنە خۆراک بۆ بونەوەری تر و رووەک.

2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 1:43PM
2052
بابه‌تی زیاتر