ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کەمی ریشاڵ و نیشانەکانی بزانە
SNN: 

شارەزایانی بواری خۆراکی رێنمایی دەدەن بەگرتنەبەری سستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بەریشال بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و سەکتەی مێشک و شەکرە و شێرپەنجەی ریخۆڵەکان.
وێبسایتی رۆژنامەی ئێکسپرێسی بریتانی پێناسەی کەمی ریشاڵ و نیشانەکانی بەم جۆرە کردووە: 
مات پیرکینز شارەزای بواری خۆراکی سێ نیشانەی خستۆتەروو کەدەبێ ئاگاداری بیت لەکاتی چونە تەوالێت : ئازار لەکاتی پیسایی کردن، قەبزی، و دەرچونی پیسایی شل.
نیشانە لاوەکییەکانی تری کەمی ریشاڵ:
١. بێ میزاجی لەدەرەنجامی کەمی سیرۆتینین لەریخۆڵەکاندا
٢. کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتی بەھۆی کەمی بەکتریای بەسوود لەریخۆڵە کەبەھۆی کەمی ریشاڵەوە دروست دەبێت 
٣. ھەوکردنی ریخۆڵەکان و جومگەکان و توشبون بەشەکرە
٤. گەشەی بەکتریای زیانبەخش بەھۆی نەبونی ریشاڵی تەواو کەھاوکارە لەھەرسدا، ئەمەش وادەکات خواردن زیاتر بمێنێتەوە لەریخۆڵەدا و ھەوکردن دروست بێت.
٥. گرفتی ھەرس و درێژبونەوەی ماوەی رزگاربون لەخواردن.

7 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 6:32PM
4383
بابه‌تی زیاتر