ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودی بادەم بۆ ژنی دووگیان و کۆرپەلە
SNN: 

بادەم لەگرنگترین جۆری چەرەس و میوەیە کەگرنگییەکی زۆری ھەیە و کاریگەری زۆری ھەیە لەسەر تەندروستی کۆرپەلە و ژنی دووگیان، بەجۆرێک مس ونیاسین و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ریبۆفلافین و فسفۆر وکالیسیۆمی تێدایە.
سەرباری فۆلیک ئەسید، ئۆمیگا ٩ و ٦ و ریشاڵی خۆراکی کەگرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ. 
لەسودکانی: 
١. بنیاتی بارستایی ئێسک لەکۆرپەلەدا بەھۆی بونی کالیسیۆم و فسفۆر
٢. بنیاتی کۆرپەلە بەشێوەیەکی تەندروست و سەلامەت لەقۆناغی دوای منداڵبوون و ھۆکارەکەشی بونی کالیسیۆمە. 
٣. پاراستنی دایک لەمەترسیەکانی توشبون بەژەھراویی بونی خۆراکی.
٤. پاراستنی ژنی دوگیان لەنەخۆشیەکانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن و رێگری لەکەڵەکەبوونی چەوری لەخوێنبەرەکان.
٥. ھاندەری گەشەی کۆرپەلە و سستمی دەماریی بەھۆی بونی ڤیتامین B٩ وە 
٦. کۆرپەلە دەپارێزێت لەتێکچوونی کۆرپەلە. 
٧. چارەسەری گرفتی قەبزی دەکات لەژنی دووگیاندا. 
٨. ژنی دووگیان دەپارێزێ لەگۆرانکاری شێوەی دەرەوە لەکاتی دووگیانیدا، 
٩. مەترسییەکانی توشبون بەماندوبونی دووگیانی ناھێڵێت 
١٠. ھاوکارە لەگەشەی ماسولکەکانی کۆرپەلە 
١١. ھاوکاری ژنی دووگیان دەکات لەپاراستنی کێشیدا
١٢. کەمکردنەوەی توشبون بەنەخۆشی شەکرە.

زیانی زۆرخواردنی بادەم: 
خۆپاراستن لەزیادبونی کێش
توشی چەندین گرفتی ھەستیاری دەکات کەتوشی پێست دەبێت 
لەگەڵ ئەو دەرمان و حەبانەدا رێک ناکەوێت کەچارەسەری ترشەڵۆک دەکات، و رێگرە لەبەرزی فشاری خوێن،  و دژەزیندەگی جۆراوجۆر.

2 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 8:21PM
6119
بابه‌تی زیاتر