ژینگه
ژینگه
گڕکانێکی دەگمەن لەئەمریکا دەرکەوت...خاشاک فرێ دەدات
SNN: 

لەرووداوێکی سەیردا گڕکانێک یان سەرچاوەیەکی ئاوی گەرم لەنێو پارکەکانی یەلۆستۆنی گەشتیاری لەئەمریکا دەرکەوت بەڵام لەجیاتی ئەوەی ئاوی گەرم و لاڤا دەربکات، گرکانێک لەخۆڵ و خاشاک دەردەدات.
لێپرسراوانی پارکەکە دەڵێن ئەو گڕکانە ئەو خۆڵ و خاشاکە کەڵەکەبووەی ٨٠ ساڵ لەمەوپێش دەکاتە دەرەوە کەمرۆڤ بەکاری ھێناون، ئەمەش بۆتە جێی خەجاڵەت بونی میوانەکان و سەرنجراکێشانی زانایان کەشتی لەم جۆرەیان نەدیوە.
گرکانەکە دراوی ئاسن و قتوی کانزایی و یاری کۆنی منداڵانیشی کردۆتە دەرەوە. 
جێی باسە گرکانەکانی یەلۆستۆن گڕکانی ئاسایی نین و سەرچاوەی ئاوی گەرمن کەزوو زوو چالاک دەبن و لە٢٠١٨ دا ٣٢ حاڵەتی چالاکبونی روویانداوە.

مانگ پێشتر - Feb 20 2019 9:39AM
35301
بابه‌تی زیاتر