ژینگه
ژینگه
زۆمبی دەبێتە نەخۆشی ...مەترسی بۆ مرۆڤ ھەیە
SNN: 

بەر لەچەندین مانگ نەخۆشی زۆمبی ئاسک بووە جێی گومان بۆ زۆرێک لەوانەی گرنگی بەئاژەڵان دەدەن ئێستاش شتەکە ئاڵۆزتر بووە و مەترسی زانایان زیاتر بووە لەئەگەری گواستنەوەی بۆ مرۆڤ. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "ئەنفیرس" ئەم نەخۆشیە توشی ئاسک دەبێ و لە ٢٤ ولایەتی ئەمریکا و دوانی کەنەدادا بڵاو بۆتەوە، شارەزایانیش ھۆشداری دەدەن لەئەگەری گواستنەوەی بۆ مرۆڤ، ئەمەش بەمەترسی ناودەبەن. 
شارەزایانی زانکۆی ویلایەتی مینیسۆتا ی ئەمریکا ھەفتەی رابردوو باسیان لەنەخۆشی زۆمبی ئاسک کردوە کەدەبێتە ھۆی لەناوچونی ئەم جۆرە ئاژەڵە. 
بەداخشیەوە ڤاکسینی پێویست نیە بۆ ئەم نەخۆشییە کەلەنێوانی ئاژەڵاندا بڵاو دەبێتەوە بەھۆی ئاوی پیس و خۆراکەوە. 
لەوبارەیەوە "مایکل ئۆستەرھۆڵم" بەرێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشیە گوازراوەکانی سەر بەزانکۆکە رایگەیاندووە کەدەکرێ لەساڵانی ئایندەدا ئەم پێکانە لەنێو مرۆڤیشدا رووبدات ئەگەر دۆخەکە ھەر بەم جۆرە بمێنێتەوە.

3 مانگ پێشتر - Feb 20 2019 5:25PM
35438
بابه‌تی زیاتر