ژینگه
ژینگه
مۆمیش مەترسیدارە
SNN: 

 توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی نوێی مۆم دەخاتەروو کەپێشتر نەزانراوە و ئەمەش سەرباری ئەو خۆشی و کەشوھەوا رۆمانسی و بۆنە خۆشەی لەزۆرێک لەماڵەکاندا بڵاوی دەکاتەوە.
توێژینەوە نوێیەکە لەئەمریکا ئەنجامدراوە دەریخستوە کەمۆم ھەڕەشە لەژینگە وتەندروستی مرۆڤ دەکات، بەپێی زانیارییەکانی "Thank your body" توێژەرانی زانکۆی سان دییگۆ لەکالیفۆرنیا ئاشکرایانکردوە کەمۆمی بۆندار دەبێتە ھۆی پیسکردنی ھەوای ناو ماڵ و ئەمەش مەترسیەکانی لەسەر ژینگە زیاتر دەکات. 
لەوبارەیەوە توێژینەوەیەک لەبارەی ھۆکارە جیاوازەکانی پیسبونی ھەوا لەنێو ماڵدا کراوە و دەرکەوتوە کەدوکەڵ دەبێتە ھۆی پیسبونی ھەوا و دروستکردنی ژینگەیەکی ناتەندروست. 
بۆشیان دەرکەوت کەمۆمی بۆندار سەرچاوە گەورەکەی پیسبونی ھەوایە لەنێو ماڵدا، بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری مادەی کیمیایی مەترسیدار دەردەکات و خۆیشی لەپارافین و بەنزین و تۆلۆوین دروست کراوە، ئەم مادانەش زیان بەمێشک، سییەکان، کۆئەندامی دەمار دەگەیەنن. 

3 مانگ پێشتر - Feb 21 2019 5:26PM
36176
بابه‌تی زیاتر