ژینگه
ژینگه
گەورەترین مێشھەنگ لەجیھاندا دۆزرایەوە
SNN: 

دوای ئەوەی بۆماوەی نیو سەدە لەجیھاندا دیار نەما، مێشھەنگی "والاس" کەزەبەلاحترین جۆریەتی لەجیھاندا دەرکەوتەوە، ئەمەش ئەو بۆچوونانە دەگۆڕێت کەلەبارەی لەناوچوونییەوە لەسروشتدا خرابووەروو. 
بەپێی زانیارییەکانی "ناشنال جیۆگرافیک"، "کلای بۆڵت"ی وێنەگری سروشت و تیمەکەی گەورەترین مێشھەنگیان دۆزیوەتەوە لەیەکێک لەباخچەکانی ئیندۆنیزیادا. 
لەوبارەیەوە "سیمۆن رۆبسنۆن" مامۆستای ئوسترالی لەپەیمانگەی زانستی ژیان و ژینگە رایگەیاند لەگەڵ پاشەکشەکردنی ژمارەی مێشومەگەزەکاندا ئاساییە کەئەم جۆرە بدۆزینەوە. 
مێشھەنگی "والاس" لەساڵی ١٨٥٩ لەلایەن "ئەلفرێد راسل والاس"ەوە دۆزرایەوە.
درێژی ئەم مێش ھەنگە گەورەیە (٦.٢٥ سانتیمەتر)ە و ھێندەی پەنجەی مرۆڤ دەبێت.

3 مانگ پێشتر - Feb 23 2019 12:57PM
27816
بابه‌تی زیاتر