ترافیک
ھۆکاری لەرزینی دۆسەی بەنزین لەکاتی شۆفێریدا
SNN: 

 ھەندێ لەپارچە کارەبایی و میکانیکیەکانی ئۆتۆمبیل لەگەڵ تێپەڕبونی کات و زۆر بەکارھێناندا تەمەنی بۆ دیاریکراوی خۆی ھەیە و تەواو دەبێت و لەگەڵیدا ھەندێک گرفت و کێشە دەردەکەوێت لەئۆتۆمبیلەکەدا بۆیە نابێ پشکنینی ئۆتۆمبیلەکە ناو بەناو دوا بخەیت تا بەھۆی بەشێکەوە بەشەکانی تر لەکارنەکەوێت.
لەو گرفتە باوانەش لەرینەوەی دۆسەی بەنزین و ئۆتۆمبیلەکەیە، ئەم لەرینەوەیە نابێ پشتگوێ بخرێت و دەبێ چاک بکرێت تا زیانی زیاتر دروست نەکات و نەبێتە گرفت بۆ سەلامەتی ھاتوچۆ لەخێرایی زۆردا.
ھۆکاری لەرینەوەکە دوو جۆرە، یەکەمیان پیسبونی یەکێک لەپلاکەکان یان لەکارکەوتنی، بەم جۆرە ناتوانێ تەواو کاری خۆی بکات وتێکەڵەی ھەوا و بەنزین لەنێو پستۆنەکاندا دابگیرسێنێت، ھۆکاری دووەمیش تێکچونی یەکێک لەکۆیلەکان یان ھەموو گروپەکەیە کەناتوانێ چیتر ئاگری پێویست بگەیەنێت بۆ سوتاندنی بەنزینەکە لەنێو مەکینەدا.

3 مانگ پێشتر - Feb 23 2019 1:34PM
27885
بابه‌تی زیاتر