ترافیک
بەم مەرجانە چاویلکەی دژە خۆر بەکاربھێنە لەکاتی شۆفێریدا
SNN: 

دەستەی "بینینی باش" گرنگی پۆشینی چاویلکەی خۆری لەکاتی شۆفێریدا خستەروو بەتایبەت لەوەرزەکانی بەھار و ھاویندا لەپێناو بینینی باش و بەرزکردنەوەی پلەی سەلامەتی لەکاتی شۆفێریدا. 
دەستە ئەڵمانییەکە روونی کردۆتەوە کەچاویلکەی خۆری گونجاو بۆ کاتی شۆفێری دەبێ عەدەسەی گەورەتر بێ و باڵەکانی تەنک بێ وجوان چاوەکان داپۆشێت تا نەبێتە رێگر لەبینینی لاتەنیشتەکان. 
دەبێ شکانەوەکانی سەر رووکاری پەنجەرە و جامەکانی تر قوت بدات. 
لەبارەی رەنگی عەدەسەکانیشەوە، شارەزایان رێنمایی دەدەن بەھەڵبژاردنی رەنگی خۆڵەمێشی یان مەیلەو سەوز، چونکە بوار دەدات بەبینینی رەنگەکان بەشێوەیەکی سروشتی، دەتوانیت رەنگی پلەبەندی رەنگاورەنگیش بێت واتە لەسەرەوە بۆ خوارەوە کاڵ بێتەوە بەو جۆرە ئاسان بتوانیت بۆرد و داشبوڵ ببینیت. 
دەستەکە دوپاتی کردۆتەوە کەپێویستە چاویلکەکە پلەی ٣ ی سەلامەتی ھەبێ.

3 مانگ پێشتر - Feb 25 2019 8:08PM
36823
بابه‌تی زیاتر