ژینگه
ژینگه
نەھەنگی دارستان زانایانی سەرسام کرد
SNN: 

دۆزینەوەی نەھەنگێک لەنێو دارستانەکانی ئەمازۆندا بووە جێی سەرسوڕمانی زانایان.
ئەو نەھەنگە درێژییەکەی ١١ مەترە و پانی ٢ مەترە و لەدووری چەندین کیلۆمەتر لەشوێنی ئاسایی خۆی لەنێو دارستانی ئەمازۆن دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیل، شارەزایانی بواری شیردەرە دەریاییەکان بۆیان دەرکەوتوە کەئەو نەھەنگە بێچوو بووە و کێشی ١٠ تۆنە، رۆژی ھەینی رابردوو لەناوەراستی دورگەی ماراخۆ لەنزیک کەناراوی ئارارۆنا لەدەم رووباری ئەمازۆن لەباکوری بەرازیل دۆزراوەتەوە.
زانایان پێیان وایە ئەم نەھەنگە لەنێو ئاودا مردبێت و شەپۆلەکان ھێنابێتیانە نێو دارستانکە، ئەم گومانانە وایکرد کەزانایانی پەیمانگەی بیچۆ داگوا چەند نمونەیەک لەو نەھەنگە وەربگرن کەتەمەنی گەیشتۆتە ١٢ مانگ بۆ دیاریکردنی ھۆکاری لەناوچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی لەبارەیەوە. 
لەلایەکی ترەوە پێیان وایە ئەو بێچوە نەھەنگە بەھۆی پاشماوە پلاستیکییەکانی نێو ئۆقیانوسەوە مردبێ و لەناوچووبێت.

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 26 2019 7:57PM
39634
بابه‌تی زیاتر