زانست
زانست
باترییەک مۆبایلی بۆ دانراوە
SNN: 

رەنگە پێت وابێ ئەمە ھەڵەی تایتڵە بەڵام وانیە، ئەمە وەسفێکی باشە بۆ مۆبایلی "پاوەر ماکس بی ١٨ کەی بوب) کەلەکۆنگرەی جیھانی مۆبایلدا لەشاری بەرشلۆنە لەئیسپانیا ئاشکراکرا.
مۆبایلەکە بەرھەمی کۆمپانیای Avenirی فەرەنسیە لەژێر ناوی Energizeی پێشەنگ لەبواری پیشەسازی باترییدا لەجیھان. 
مۆبایلەکە باترییەکی زەبەلاحی ١٨ ھەزار میللی ئەمپێری ھەیە کەبەبەھێزترین باتری ناسراوە.
باتریەکە پێویستی بە ٨ سەعاتە بۆ بەتەواوی شەحنبونی و ئەمەش وایکردوە ئامێرەکە زۆر ئەستور دەربکەوێ بەرێژەی سێ ھێندەی ئایفۆن. 
مۆبایلەکە دەتوانێ ھەفتەیەک بەتەواوی کاربکات و بەرێژەی ٩٠ سەعات تەلەفۆن کردن.
مۆبایلەکە دەکرێ بەتایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی خێرا کاربکات.
مۆبایلەکە شاشەیەکی کریستاڵی ٦.٢ ئینجی ھەیە و بەسستمی ئەندرۆید پەی ٩ کاردەکات و میمۆری ١٢٨ گێگابایت و میمیۆری ٦ گێگابایتە. 
سێ کامێرای ھەیە ١٢ و ٥ و ٢ مێگاپکسڵ و ٢ کامێرای پێشەوە کە١٦ و ٢ مێگاپکسڵە.

3 مانگ پێشتر - Feb 27 2019 11:32AM
45722
بابه‌تی زیاتر