ترافیک
لەم کاتەدا دەبێ یەکسەر ئاوی رادێتەر بگۆڕیت
SNN: 

ئاوی رادێتەر یاخود ساردکەرەوە یەکێکە لەدیارترین ھۆکارەکان کەیارمەتی مەکینەی ئۆتۆمبیل دەدات بەباشترین شێوە کاربکات، ھاوکات مەکینەکە دەپارێزێت لەتێکچوون بەتایبەت لەناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەراستدا کەپلەی گەرما زۆر بەرز دەبێتەوە.
ئەرکی شلەی سارد کەرەوەی رادێتەر خۆی دەبینێتەوە لەراگرتنی پلەی گەرمای مەکینەکە بەسەقامگیری لەسەختترین دۆخەکانیشدا جا ئەگەر زۆر گەرم یان زۆر ساردیش بێت، بۆیە نابێ ئاوی ئاسایی یان ئاوی دڵۆپێنراو بەکاربھێنیت بۆ ساردکردنەوەی مەکینەکە، چونکە پلەی کوڵانی ١٠٠ یە کەھی ئاوی رادێتەر ١٤٠. 
ئاوی رادێتەر ماوەی ئیکسپایەربونی خۆی ھەیە وەک ھەموو جۆرەکانی شلەمەنی و زەیت و بەشەکانی ئۆتۆمبیل کەدواتر تایبەتمەندییەکانی خۆی لەدەست دەدات و ئاوەکە شی دەبێتەوە و ژەنگ و کەڵەکەبوونی لەرادێتەر دەردەکەوێت، ئەمەش زیان بەمەکینە و فیتپەمپ و رادێتەر دەگەیەنێت. 
لێرەدا دەبێ ئاوی رادێتەر بگۆڕیت و کۆمپانیاکانیش رێنمایی دەدەن بەگۆڕینی ھەر ٨٠ ھەزار کیلۆمەترێک یان دوای ٤ ساڵ، بەھۆی گەرمای ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەراست و کەنداوی عەرەبەوە، باشترە دوای ٨٠ ھەزار کیلۆمەتر بیگۆڕیت. 

3 مانگ پێشتر - Feb 28 2019 2:03PM
34378
بابه‌تی زیاتر