ژینگه
ژینگه
دەبێ ١ تریلیۆن دار بڕوێنین
SNN: 

شیکارییەکی نوێ دەریخسوە کەدارستانەکانی جیھان جێی ١.٢ تریلیۆن داری تریان تێدا دەبێتەوە و ئەم رێژە زۆرەش دەتوانێ دەردراوە کاربۆنیەکان ھەڵمژێت کەزۆر لەو رێژەیە زیاترە کەمرۆڤ دەریدەدات، لەوبارەیەوە "تۆماس کراوسەر" توێژە لەپەیمانگەی فیدراڵی بۆ تەکنەلۆژیا لەزیوریخ بەرۆژنامەی "ئندپێندنت"ی راگەیاندوە : دار و درەختەکان چەکی ئێمەن بۆ رووبەرووبونەوەی گۆرانکاری کەشوھەوا.
تۆماس شیکاری نوێی پێشکەش کردوە و رایگەیاندووە شیکارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەروواندنی نەمام و داری نوێ کاریگەری گەورەی دەبێ لەسەر ژینگەی ھەسارەی زەویی لەکاریگەری بای بەھێز و دەردراوە گازییە نقومکراوەکان.
تۆماس دەڵێ لەسەر زەویی ٣ تریلیۆن دار ھەیە کەلەئێستادا ھاوسەنگی کاربۆنی ٤٠٠ گێگا تۆنە ئەگەر بتوانیت ١ تریلیۆن داری تر بڕوێنین ئەوکات ١٠ ساڵ لەدەردراوە زیانبەخشەکان کەمتر دەبێتەوە.
تۆماس دەڵێ دارەکان باشترین چارەسەرن بۆ رووبەرووبونەوەی گۆرانکاری کەشوھەوا و چارەسەری تەکنیکە پێشکەوتوەکان. 
دارەکان رۆڵێکی زۆر باش دەبینن و ھەموان دەتوانین نەمام بچێنین سەرباری ئەوەی کەخۆشبەختی دەخەنە دڵ ھەموانەوە، کوالێتی ھەوا و ئاو و خۆراک و ژینگە باشتر دەکەن و کارەکەش ئاسانە. 

3 مانگ پێشتر - Feb 28 2019 2:31PM
35515
بابه‌تی زیاتر