زانست
زانست
١٨ ساڵە سیخوڕی بەسەر کۆمپیوتەرەکانمانەوە دەکات
SNN: 

شارەزایانی Check Point Research ی تایبەتمەند لەئاسایشی زانیارییەکان ھۆشداری دا لەدزەکردنێک لەرێی بەرنامەی بەناوبانگی WinRaR ەوە کە دەرکەوتوە ماوەی زیاتر لە ١٨ ساڵە سیخوڕی بەسەر کۆمپیوتەرەکانمانەوە دەکات. 
شارەزایان دەڵێن ئەم گرفتە لەساڵی ٢٠٠٠ ەوە ھەیە و ئەوەش جێی مەترسییە کەرەنگە بەشداربوبێت لەھاککردنی زۆرێک لەکۆمپیوتەرەکان لەوکاتەوە، بەوپێیەی فایلەکانی ACE ی کەئەم بەرنامەیە پشتیوانی دەکات ھاوکار بووە لەکاراکردنی ڤایرۆسێکی ئەلکترۆنی مەترسیدار کەبەکاردێت بۆ دزینی داتاکانی کۆمپیوتەرەکان.
لەلای خۆیانەوە پرۆگرامسازانی بەرنامەی WinRAR رایانگەیاندوە کەئەو گرفتەیان لەبەرنامەکەیاندا چاک ککردووە و کۆپی بێتایان لێ بەرھەمھێناوە کەبە WinRAR ٥.٧٠ betaناسراوە کەپشتیوانی فایلاتی ACE ناکات.

2 هەفتە پێشتر - Feb 28 2019 9:14PM
40355
بابه‌تی زیاتر