ژینگه
ژینگه
ماسیەکی دەگمەن لەئەمریکا دەرکەوت
SNN: 

ئاوی ئۆقیانوسەکان بونەوەرێکی دەریایی ناوازەیان بەدرێژی زیاتر لە ٢ مەتر ھەڵداوەتە سەر کەناراوی ئەمریکای باکور. 
دوای پشکنین دەرکەوت کەجۆرێکی تری پۆلی "ماسی خۆرە" کەبونەوەرێکە تەنیا لەبەشی باشوری گۆی زەوییدا دەژی. 
ئەم ماسیە دەگمەنە بۆ یەکەمین جار لەنزیک نیوزلەندا دۆزرایەوە، ئێستاش لەکەناراوی گۆلیتا لەھەرێمی سانتاباربرا لەویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دەرکەوتووە.
سەرەتا وادەزانرا ماسیەکی خۆری ئاساییە بەڵام دواتر دەرکەوت لەجۆرێکی تری دەگمەنە کەبە "ماسی خۆری خەڵەتێنەر" یان "مۆلا تیکتا" مناسراوە. 
لەوبارەیەوە ماریان نیگارد شارەزای بواری بونەوەرە دەریاییەکان رایگەیاند ئەم جۆرە ساڵی ٢٠١٧ دۆزراوەتەوە و جۆرێکی جیاواز و دەگمەنە و دەتوانێ خۆی بشارێتەوە لەنێو جۆرەکانی تردا، وتیشی ئەم جۆرە تەنیا لەئوسترالیا و نیوزلەند و باشوری ئەفریقا و چیلی ھەیە ئێستاش کەلەئەمریکا دەرکەوتوە شتێکی دەگمەنە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Mar 1 2019 2:22PM
29201
بابه‌تی زیاتر