کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٤ سودی ئاژەڵی ماڵی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی
SNN: 

زۆرێک کەس پێی وایە بونی ئاژەڵێکی ماڵی لەنێو ماڵدا شێوازێکە بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندیی ھاوسەرێتی و پابەند بوون پێوەی، بەڵام چاودێرییکردنی ئاژەڵان فێری لێھاتوویی زیاترت دەکات و دەرفەتی کارکردن لەچوارچێوەی تیم و رزگاربون لەئەنانی بوون و ھەستی تاک زیاد دەکات. 
توێژینەوەیەکی زانکۆی بۆفالۆی ئەمریکی دەریخستوە کەپەیوەندیی ئەو ھاوسەرانەی کەئاژەڵی ماڵییان ھەیە زۆر بەھێزترە و زیاتر بەرگەی کارکردنی بەکۆمەڵ دەگرن بەبەراورد بەو ھاوسەرانەی ئاژەڵی ماڵییان نیە. 
لەوبارەیەوە وێبسایتی"باستل" لیستی کاریگەرییەکانی بونی ئاژەڵی ماڵی لەسەر ژیانی ھاوسەرێتی بەم جۆرە خستۆتەڕوو: 
١. ھەست نەکردن بەبێتاقەتی بەوپێیەی دەرفەتت دەبێ بۆ چاودێریکردن و پێدانی خواردن و چونە دەرەوە لەگەڵیدا ئەمەش دەبێتە شتێکی گرنگ لەژیانت و لەبیرۆکە نەرێنیییەکان دەتپارێزێت. 
٢. چالاکی و تەندروستیت بۆ دەگێڕێتەوە: چونە دەرەوە لەگەڵ ئاژەڵە ماڵیەکان دەرفەتی بەپێ رۆشتن و جوڵە و خۆ رادەستکردن بۆ تەمەڵی بەدی دەھێنێت و بەو جۆرە چالاکتر دەبێ و ژیانی خۆت و خێزانت خۆشتر دەبێ.
٣. ھەستکردنی زیاتر بەبەرپرسیارێتی: ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێ لەسەر ژیانی ھاوسەرێتی کەپێویستی بەھەستی بەرپرسیارێتی زیاترە. 
٤. کەشی خێزانی زیاتر خۆش دەکات و خۆشەویستی خێزان زیاد دەکات بەتایبەت لەگەڵ بونی منداڵدا کەزۆر چێژ دەبینن لەیاریکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکاندا.

2 هەفتە پێشتر - Mar 1 2019 2:54PM
28981
بابه‌تی زیاتر
بەم ٣ ھەنگاوە خۆشەویستە کۆنەکەت لەیاد دەکەیت ...
تەنیایی ھێندەی کێشانی ١٥ جگەرەیە لەرۆژێکدا ...
٥ سیفەت کەپیاو دەیەوێ لەژنەکەیدا ھەبێ ...
سودی وەرگرتنی مۆڵەت لەلایەن کارمەندانەوە ...
لەبەر ٥ ئەم ھۆکارە مەھێڵە ژنەکەت جلت بۆ بکڕێت ...
ئەم ٤ ھەڵسوکەوتەت لەگەڵ ھاوسەرەکەت توندوتیژییە ...
نیشانەکانی دەستپێکردنی ناپاکی ھاوسەرەکەت...
مەترسییەکانی پشتگوێخستنی ھاوسەرەکەت بزانە...
بەم شێوەیە لە٨ی مارسدا سەرنجی ھاوسەرت رابکێشە...
کاریگەری باران بارین لەسەر میزاج ئاشکرابوو...
بەمجۆرە منداڵ لەبیرۆکە توندڕەوییەکانی سۆشیال میدیا بپار...
بە ٣ رێگا سەرنجی کەسی بەرامبەر رابکێشە ...
٤ سودی ئاژەڵی ماڵی بۆ ژیانی ھاوسەرێتی ...
چۆن دەزانیت توشی میسۆفۆنیا بوویت؟...
بەم جۆرە ئاستەنگی بەردەوامیتان تێکبشکێنە ...
ئەو ٤ بورجەی ناتوانێ دەست لەخۆشەویستەکەی ھەڵبگرێت ...
بۆ پیاوان: ھاوسەرەکەت لەدەستت رادەکات ئەمە ھۆکارەکەیەتی...
خۆشەویستی ٦ نەخۆشی چارەسەر دەکات ...