ترافیک
تایەی نوێ بۆ پێشەوە دەبەستیت یان بۆ دواوە؟
SNN: 
 
تایەکان یەکێکن لەدیارترین رێوشوێنەکان بۆ رۆشتنی ئۆتۆمبیل کەکێشی ئۆتۆمبیلەکەی دەکەوێتە سەر و ئەمەش یەکێکە لەباوترین و گرنگترین رێوشوێنەکانی سەلامەتی لەئۆتۆمبیلدا، بۆیە دەبێ باش و بەشێوەیەکی بەردەوام پشکنینی بۆ بکرێت بۆ دڵنیابونەوە لەسەلامەتی و توانای بۆ ئەداکردنی ئەرکەکەی بەباشترین شێوە.
تایبەکان لەو جۆرانەن کەتوشی کاریگەری دەرەکی دەبنەوە لەکاتی شۆفێریدا چونکە زوو دادەخورێت، کاتێ شۆفێر بڕیار دەدات تایەی نوێ بکڕێت ناچار دەبێ ھەندی جار ٢ تایە بکڕِێت بەھۆی بارودۆخی داراییەوە، لەوکاتەدا شۆفێران توشی تێڕامان دەبنەوە کەنازانن ئەو دوو تایە نوێیە بخەنە پێشەوە یان دواوە؟ 
لەوبارەیەوە شارەزای ئەڵمانی بواری ئۆتۆمبیل "فریدھیلم شفیکەر" رایگەیاندووە تایە نوێیەکان یان ئەو تایەیەی کەقوڵیی نەخشەکەی زۆرە پێویستە بخرێتە تایەی دواوە ئەگەر ئۆتۆمبیلەکە ٢ ویل درایڤ بوو پشتی بەسستمی پاڵنانی پێشەوەش بەستبوو، چونکە بەشی دواوە بەرپرسە لەسەقامگیری ئۆتۆمبیلەکە لەھەموو کاتێکدا. 
ئەو شارەزا ئەڵمانییە دوپاتی کردۆتەوە لەھۆکارەکانی ھەڵبژاردنی شوێنی تایە نوێیەکان لەبەشی دواوە، ئەوەیە کەشۆفێر بەھەر شێوەیەک بێ دەتوانێ کۆنترۆڵی پێشەوە بکات لەکاتی گرفت و کێشەدا بەوپێیەی سوکانی لەبەردەستدایە، بەڵام بەپێچەوانەی بەشی پشتەوە و تایەکانەوە کەسەختە کۆنترۆڵکردنی . 
ھاوکات ئەو پسپۆڕە رێنمایی داوە کەنابێ تایەیەک بکڕێت کەقوڵی نەخشەکەی لە ١.٦ ملیمەتر کەمتر بێت تا توشی روداوی ھاتوچۆ نەبێت بەتایبەت لەرێگا تەڕەکاندا لەکاتی باران بارین و لەکاتی بەستنی تایەی نوێدا نابێ لەخێرایی ٥٠ کیلۆمەتر زیاتر بڕۆیت، و ماوە ماوە ھەوڵ بدەیت تایەکان پێش و دوا پێ بکەیت. 

2 هەفتە پێشتر - Mar 1 2019 3:26PM
38463
بابه‌تی زیاتر
بەڤیدیۆ: کاریگەری تەقینی تایە لەخێرایی ٢٩٠ دا...
فۆرد ئیکسپلورەر خۆی تایەکانی پەنچەری دەکات ...
ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا بدزیت فرمێسکت پێ دەڕێژێ ...
لەبەر ئەم ھۆکارانە ئۆتۆمبیلەکەت بەنزین زۆر سەرف دەکات...
قەڵایەکی گوللەنەبڕە لەسەر تایە ...
بڕیارێک لەبارەی فۆرد تۆرەس و کروزەوە درا ...
بۆ ئەو شۆفێرانەی گەشت دەکەن پەیڕەویی ئەم رێنماییانە بکە...
تایەی نوێ بۆ پێشەوە دەبەستیت یان بۆ دواوە؟ ...
تاچەند ئاساییە ریقنەی باڵندە لەئۆتۆمبیل نەکەیتەوە...
بەڤیدیۆ: مۆدیلی نوێی مرسیدس GLC ٢٠٢٠ ئاشکرابوو ...
لەم کاتەدا دەبێ یەکسەر ئاوی رادێتەر بگۆڕیت ...
بەم مەرجانە چاویلکەی دژە خۆر بەکاربھێنە لەکاتی شۆفێریدا...
ھۆکاری لەرزینی دۆسەی بەنزین لەکاتی شۆفێریدا...
بەم جۆرە بەبێ سەرپێچی لەترافیک لایت دەردەچیت ...
ئۆتۆمبیلەکەت کانزایەکی گرانتر لەئاڵتونی تێدایە ...
تۆیۆتا ھایس ٢٠٢٠ ئاشکرابوو ...
مانای دەرکەوتنی گڵۆپی INSP لەداشبوڵدا ...
سوبارۆ مۆدیلی نوێی ئاشکراکرد ...