زانست
زانست
لەحاڵەتە کتوپڕەکاندا بەم جۆرە زانیاری لەمۆبایلەکەیەوە بزانە
SNN: 

کەسانێکی زۆر مۆبایلەکانیان بەوشەی نھێنی پاراستوە بۆیە کاتێ توشی رووداوێک دەبن، ئەو کەسانەی بەھانایانەوە دەچن ناتوانن زانیاریی لەبارەی کەسەکان و خێزانەکەی بەدەست بھێننن و پێویستی بەکاتێکی زۆر دەبێ تا کەسەکە دەناسرێتەوە، بۆیە رۆژنامەی DailyNews چەند ھەنگاوێکی دیاریکردوە کەدەکرێ کارا بکرێت تا زانیاریی لەبارەی کەسەکە و ناسنامە و خێزان و ساڵ و گروپی خوێنی بزانرێت.
ئەمەش بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن : لەرێی ئەپڵیکەیشنی Health ەوە دەبێت کەلەشێوەی دڵێکدایە و لەھەموو جۆرە ئایفۆنێکدا ھەیە
بۆ ئەکتیڤکردنی برۆ ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و Health پاشان Medical ID دواتر EDIT بەو جۆرە زانیارییە راستەکانی خۆت داخڵ بکە بەوجۆرە کاتێ توشی روداوێک دەبیت کەسێک مۆبایلەکەی تۆی بکەوێتە بەر دەست کلیکی بکات لەسەر شاشەکە زانیارییەکانت دەردەکەوێت و بەئاسانی پەیوەندی بەخێزانەکەتەوە دەکەن و زانیاریی تۆیان دەست دەکەوێت.
بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید: دەبێ ئەمانە ئەکتیڤ بکەیت: 
Lock Screen پاشان Emergency Information پاشان Edit ئینجا داتاو زانیارییە راستەقینە وتەندروستییەکانت داخڵ بکە و ژمارەی خۆت و ئەو کەسەی دەکرێ لەکاتی رووداوە لەناکاوەکاندا پەیوەندی پێوە بکرێت.
ئەگەر مۆبایلەکەت لەئایفۆن ئێکس کەمترە، کەسەکە چەند جارێک پەنجە بەکۆدی قفڵکردندا دەنێت بەخێرایی بەو جۆرە زانیارییە پزیشکییەکانت دەردەکەوێت. 

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Mar 1 2019 3:42PM
39889
بابه‌تی زیاتر