ژینگه
ژینگه
بەڤیدیۆ: بەفری رەش ئەم شارەی داپۆشی
SNN: 

بەر لەچەندین ھەفتە دانیشتوانی ھەرێمی کوزباسی روسیی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەیان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە بۆ ئەو بەفرەی باریوە ھۆکارەکەشی ئەوەبوو کەبەفرەکە رەش بووە. 
دوای لێکۆڵینەوە پۆلیسی ناوچەکە سکاڵایەکی لەدژی کارگەیەکی خەڵوزی ناوچەکە بەرزکردەوە چونکە تەپوتۆزی خەڵووزی لەناوچەکە بڵاوکردۆتەوە لەنێو بەرگەھەوادا، ئەمەش وایکردووە بەفرەکە وەک خۆڵەمێشی گڕکان دەربکەوێت، بۆ ئەوەش حاکمی ناوچەکە بڕیاری داخستنی کارگەکەی دا بەشێوەیەکی کاتی.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، دەرکەوت کارگەی "چێرکاسۆفسکایا" بۆخەڵوز چەندین سەرپێچی کردووە لەلایەنی ژینگەییەوەو سنوری پێودانگەکانی پیسبونی ھەوای تێپەڕاندووەو دەریشکەوتوە ئاستی پیسبونی ھەوا لەشاری کیسلیۆفسک زیاتر بووە لەدوو ھێندەی رێگەپێدراو.

2 هەفتە پێشتر - Mar 2 2019 9:16PM
40007
بابه‌تی زیاتر