زانست
زانست
مۆبایلە نوێیەکە بەکەمتر لە ٢٠٠ دۆلارە
SNN: 

کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلی نوێی Redmi Note ٧ Proی بەرھەمھێنا بەتایبەتمەندیی ئاست بەرز و نرخی ١٩٥ دۆلار. 
مۆبایلە نوێیەکە پەیکەرێکی جوانی ھەیە کەلەشوشەیەک پێکھاتوە کەدژی تەڕبوون و تەپوتۆزە، شاشەیەکی ئاست بەرزی ھەیە بەپێوانی ٦.٣ ئینج و پەنجەمۆر لەسەر پشتەوەی.
ئەوەی زۆر دیارە تێیدا کامێرای سەرەکییە کە(٤٨ بە ٥) مێگاپکسڵە و تەکنیکی سۆنی IMX٥٨٦ ە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی ٤Kی ھەیە و کامێرای پێشەوەی ١٣ مێگاپکسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی دەم وچاوی ھەیە.
مۆبایلەکە پرۆسێسەری جۆری سناپدراگۆن ٦٧٥ ی ھەیە کەوزە کەمتر سەر دەکات لەگەڵ رامێکی ٦ و ٤ گێگابایت و میمیۆری ١٢٨ و ٦٤ گێگابایت و باتری قەبارە ٤ ھەزار ملی ئەمپێر کەبەرگەی ٢ رۆژ کارکردن دەکات. 

3 مانگ پێشتر - Mar 3 2019 8:33PM
50115
بابه‌تی زیاتر