زانست
زانست
چیتر لەچاتدا چەند بنوسی دەبێ ھێندە پارە بدەیت
SNN: 

بازرگانێکی دیاری ھۆڵەندی چاتێکی نوێی ئاشکراکرد کەبۆ ھەموان بەردەست نابێ و بەپارەیە.
(مارک کۆلبرۆجە) رایگەیاندووە چاتە نوێیەکەبە Expensive Chat ناسراوە و بۆ ھەر پیتێک کەدەینوسیت دەبێ ٠.٠١ دۆلار بدەیت. 
ئەمەش بەچاتی دەوڵەمەندەکان ناسراوە و وەک ئەزمونێکی کۆمەڵایەتییە بۆ زانینی ئەوەی لەنێو چاتەکاندا روودەدات کاتێ بەخۆڕایی بەردەست نابێت بۆ ھەمووان.
کاتێ سەردانی ئەو پەیجەی چاتەکە دەکەیت نوسراوە "پارە سەرف بکە و لەگەڵ کەسانی نەناسدا قسە بکە". 
کاتێ نامەکە دەنوسیت رێژەی پارەکەشت بۆ دیاری دەکات.

3 مانگ پێشتر - Mar 5 2019 6:19PM
50681
بابه‌تی زیاتر