زانست
زانست
مۆبایلێک بەرگەی کەوتنەخوارەوە بۆ سەر شۆستە دەگرێ
SNN: 

کۆمپانیای Rug Gear مۆبایلی نوێی RG٦٥٥ی نوێی ئاشکراکرد کەبەکاردێ بۆ کاروباری سەخت و نرخەکەشی ٢٧٩ یۆرۆیە. 
کۆمپانیاکە ئاشکرایکردوە کەمۆبایلەکە پشتیوانی پێودانگی پاراستنی سەربازیی ھەیە لەجۆری MIL-STD-٨١٠G و بەرگەی کەوتنەخوارەوە بۆ سەر چیمەنتۆ و شۆستەش دەگرێت لەبەرزایی مەتر و نیوەوە و بەرگەی گەرمای زۆر و کەم (-٢٠ و +٦٠) دەگرێت.
مۆبایلەکە دژە تەڕبون و تۆزە IP ٦٨ ە.
شاشەیەکی ٥.٥ ئینجی ھەیە  بەدەستکێش و دەستی تەڕیشەوە کاری لەسەر دەکرێ سەرباری کامێرای دواوەی کە١٣ مێگاپکسڵە و پێشەوەی ٨ مێگاپکسڵە.
پرۆسێسەری MediaTek Helio P٢٢ی ھەیە کەھەشت ناوەکییە و خێرایی ٢ گێگاھێرتزە و باترییەکی ٤٢٠٠ ملی ئەمپێر بۆ سەعاتی ھەیە سەرباری میمیۆری ٣٢ گێگابایت و رامی ٣ گێگابایت.
مۆبایلەکە بەسستمی ئەندرۆید Pie کاردەکات و دوو سیم کاردە و تەکنیکی بلوتوس ٥ و GPS و NFC و Dual Band W Lan ی ھەیە.

3 مانگ پێشتر - Mar 6 2019 8:26PM
51977
بابه‌تی زیاتر