ژینگه
ژینگه
٣ جۆری نوێی ماسی دۆزرایەوە
SNN: 

گروپێکی نێودەوڵەتی زانایان پاشماوەی ھەڵکۆڵراویان ئاشکراکرد لەنزیک چیای سان جۆرجیۆ لەکانتۆن چیچینۆی سویسری کەپاشماوەی سێ جۆری ماسی بوون. 
لەو بەیانەدا کەزانکۆی لۆدفیگ و ماکسیمیلیان لەمیونیخ بڵاویانکردەوە تەمەنی ئەم جۆرە ٢٥٠ ملیۆن ساڵە و سەر بەرەگەزی ماسییە ئێسکیەکان Eosemionotus ە کەلەناوچووە.
ئەوانیش E.Diskomus و E Sceltrichenesis و E Minutus ە کەشێوەی کاسەسەر و پولەکە و شوێنی ریشوەکانی جیاوازە و بەپێی شێوازی خۆی خۆی لەگەڵ سروشتی ژینگەکە رێکخستووە. 
پێشتر ئەم جۆرە ماسییە لەنزیک شاری بەرلین لەساڵی ١٩٠٦ دۆزرایەوە و ئەوی تریش لەتۆشینۆ ساڵی ٢٠٠٤ و بە E Ceresiensis ناسراوە.

هەفتە پێشتر - Mar 7 2019 6:12PM
34713
بابه‌تی زیاتر