ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم سودانە دوای وەرزش شیرینی بخۆ
SNN: 

ھەندێ لەشارەزایان رێمایی دەدەن کەشیرینی بخۆیت لەدوای راھێنانی وەرزشی ، بەوپێیەی لەش پێویستی بەشەکرە بۆ ئەنجامدانی چالاکی چر.
ئەو خۆراکانەی کەشەکری سادە و پرۆتینی تێدایە ھاندەری چاکبونەوەی لەشە
توێژەران دەڵێن کاتی خواردنی شیرینی ھاندەری دابەزاندنی کێشە.
خواردنی شیرینی بەشێوەی ھاوسەنگ ھاوکاری ئەو کەسانە دەکات بۆ خۆپاراستن لەئالودەبون بەشیرینی و شەکرەوە، توێژینەوەکە دەریخستوە کەخۆبەدورگرتنی تەواوەتی لەشیرینی خواستی برسێتی زیاد دەکات و ئەمەش وادەکات ئەو کەسانە خواردن زۆرتر بخۆن.
ئەگەر دەتەوێ رێژەی ئەو شەکرە کەمتر بکەیتەوە کەدەیخۆیت ئەوا ھەوڵ بدە کەمێک شیرینی بخۆیت بۆ پابەندبون بەو ئامانجەوە.
لەوبارەیەوە فیلیسیا ستۆلەر کەشارەزای بواری خۆراکییە لەنیوجێرسی رایگەیاندووە دەبێ شیرینی لەسەر لیستی خۆراکی بێت وەک خۆراکێکی تەندروست و ھاندەری دابەزاندنی کێش بەڵام بەشێوەی ھاوسەنگ بخورێ و زیادەڕەوی تێدا نەکرێت.

2 مانگ پێشتر - Mar 12 2019 9:21PM
2534
بابه‌تی زیاتر