ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئاسانترین رێگا بۆ پاککردنەوەی گورچیلە لەژەھر
SNN: 

پاککردنەوەی گورچیلەکان پرۆسەیەکی سادەیە و زۆرێک پێویستی ناوێت، ئەمەش بەسوودە بۆ باشتر ئەداکردنی ئەرکی ئەو ئەندامە گرنگە، و رێگری لەتوشبون بەپەتا و گرفتی تەندروستی.
ئەم رێگایە بەسوودە بۆ پاککردنەوەی ژەھر و پاشماوەکان و چارەسەری : ئاوسان، ھەستکردن بەماندوێت، ھەوکردنی گورچیلەکان، گرفتی میزەڵدان، بەردی گورچیلە، گرفتی پێست، ناھاوسەنگی ھۆرمۆنی.
رێگای یەکەم: 
پێکھاتەکانی: 
نیو لیمۆی سەوز، ١ لیمۆی زەرد، ١ کەوچک ھەنگوین، ئاو 
لیمۆ و لیمۆی سەوز بگوشە و تێکەڵی ئاو و ھەنگوینی بکە و کەمێک بیبەری تیژی تێ بکە.
رێگای دووەم: 
نیو شوتی
١ لیمۆی توێکڵ کراو 
توێکڵی شوتی بگوشە و ئاوەکەی بگرە و ئەمەش بەسودە بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە و لەگەڵ ئاوی لیمۆ بیخۆرەوە و جوان تێکەڵی بکە.
رێگای سێیەم: 
٨ چڵ کەرەوز
١ لیمۆ 
١ رەگی زەنجەبیل 
٦ تور
 نیو کەلەرم
پێکھاتەکان بشۆرەوە و بیدە لەعەسارە و ئاوەکەی بخۆرەوە.

هەفتە پێشتر - Mar 12 2019 9:28PM
3545
بابه‌تی زیاتر