ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودە پێشبینی نەکراوەکانی توێکڵی ٤ میوە
SNN: 

وەک دەزانرێ تەنیا میوەکە بەسودە و توێکڵەکەی سودی نیە بەڵام توێژینەوە پزیشکیەکان دەڵێن توێکڵی میوە کاریگەری و سودی زۆری ھەیە لەمیوەکە زیاترە.
وێبسایتی Style Crazeو Stack سودەکانی توێکڵی میوەکانی خستۆتەروو. 
توێکڵی مۆز: 
١. ددان سپی دەکاتەوە ئەگەر لێی بدرێت بۆ چەند دەقیقەیەک 
٢. چارەسەری پەڵە دەکات 
٣. رۆژانە ٥ دەقیقە بیدە لەئاسەواری پەڵە و زیبکە نایھێڵێت بەھەفتەیەک
٤. ئازاار شکێنە ئەگەر بیدەیت لەشوێنی ئازارەکە لەگەڵ زەیتی سەوزەدا.
٥. سوربونەوە و خوران ناھێڵێت 
٦. دەتپارێزێت لەتیشکی سەروو بنەوشەیی 
٧. بۆ ھەرس بەسوودە 
توێکڵی لیمۆ: 
پاکەرەوەی سروشتییە و ئەم سودانەشی ھەیە:
١. بەھۆی بونی چەندین ڤیتامینەوە بەسودە بۆ تەندروستی ئێسک 
٢. ژەھر ناھێڵێ لەلەشدا 
٣. پێکھاتەی فلافۆنۆید و پۆلیفینۆڵی تێدایە کەکۆلیسترۆڵی زیانبەخشی لەش ناھێڵێت
٤. بۆ دڵ و تەندروستی دڵ بەسوودە بەھۆی بونی ڤیتامین و کانزاکانەوە تێیدا 
٥. بۆ تەندروستی دەم و پوک و ددان بەسودە
٦. بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە
٧. بۆ پێست بەسودە و تەندروستی دەکات بەھۆی بونی ڤیتامینەکانەوە. 
توێکڵی سێو: 
١. ریشاڵی تێدایە کەنیوەی ئەو رێژەیەیە کەلەسێودا ھەیە 
٢. رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی و ئەی و کەی و پۆتاسیۆم تێدایە 
٣. دژە ئۆکسانی تێدایە کەدەتپارێزێ لەنەخۆشیەکانی سیەکان و رێگرە لەگرفتی ھەناسەدان 
٤. دەتپارێزێ لەشێرپەنجە بەھۆی بونی تریتێرپینۆیدەوە 
توێکڵی پرتەقاڵ:
١. ڤیتامین سی تێدایە کەدوو ھێندەی پرتەقاڵی لەخۆگرتوە. 
٢. کانزاکانی تێدایە سەرباری مس و مەگنیسیۆم و کالیسیۆم و ڤیتامین ئەی و بی 
٣. دەتپارێزێ لەشێرپەنجە بەتایبەت پێکھاتەی فلافۆنۆید کەلەشێرپەنجە دەتپارێزێت
٤. ئەرکی سیەکان باشتر دەکات بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سیەوە کەسیەکان پاک دەکاتەوە 
٥. تەندروستی دڵ دەپارێزێ بەھۆی بونی پێکھاتەی ھێسپیریدینەوە کەفشاری بەرزی خوێن دادەبەزێنێ سەرباری کۆلیسترۆڵ.

هەفتە پێشتر - Mar 13 2019 1:44AM
3081
بابه‌تی زیاتر