لەکوردستانەوە
ھەڵەبجە گوڵ باران دەکرێت
SNN: کۆسار مەحمود

بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پێنج ھەزار شەھیدی ھەڵەبجە، ڕێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە پڕۆژەی گوڵ باران نەک کیمیاباران جێبەجێ دەکات و بۆ ئەمساڵیش ٥۰۰گوڵ دەچێنێت .

gellerytitle

ئیقباڵ غەفار سەرۆکی ڕێکخراوی سەروەری ھەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند : ساڵانە لەگەڵ نزیکبونەوەی بیرەوەری ھەڵەبجە ، پڕۆژەی گوڵباران ، نەک کیمیاباران ، جێبەجێدەکەین لەھەڵەبجە بە چاندنی نەمام ، ئەمەش بۆ ڕێزگرتنە لەڕۆحی شەھیدەکان

gellerytitle

gellerytitle

وتیشی : بۆ ئەم ساڵ ٥۰۰ نەمام دەچێنین لە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەو دەمانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنین ، ویسترا ئەم شارە بخنکێنرێت ، بەڵام ئێمە دەڵێین ژیان لەم شارە بەردەوامی ھەیە و ھەمیشە دەبوژێتەوە و ئێمەش ھەوڵی سەوزکردنەوەی دەدەین.

gellerytitle

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : جێبەجێکردنی ئەم جۆرە ھەڵمەتانە ، گرنگی زۆری ھەیە لەسەوز بونەوەی شارو فەرمانگەو شوێنە خزمەتگوزاریەکان و لەڕابردووشدا چەندین ھەڵمەتی ھاوشێوەمان ئەنجامداوە.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

6 ڕۆژ پێشتر - Mar 14 2019 1:10PM
525
بابه‌تی زیاتر